هەواڵ

لێرە یەک قیبلە هەیەو ئەویش مەزاری مەلامستەفایە

Wednesday, 09.14.2022, 12:42 PM


من كچێكم لە دەڤەری بارزانەوە ئه‌م نامه‌یه‌ بۆتان ده‌نوسم
تکایە بیخوێننەوە
(نامه‌ی ژنێك له‌ هه‌زاران ژنی چه‌وساوه‌ی ده‌ڤه‌ری بارزان كه‌ له‌ژێر زوڵم و زۆڕێكی ده‌یان ساڵ به‌ ناخێكی سوتاوه‌وه‌ ئه‌م نامه‌ی بۆم نویسیوه‌ بۆ به‌ڵاوكردنه‌وه‌، بۆ كه‌ هه‌ر كه‌سێك بزانێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌نانه‌ت زوڵم له‌ خه‌لكی خۆیانیش ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ژن كه‌ هه‌ر به‌ مرۆفیان نابینن)
خودی نامه‌كه‌ به‌بێ ده‌ستكاری:
من کچی شەهیدێکی کوردستانم، باوکم لە پێناو ڕزگاری کوردستان چەکی هەڵگرت و ساڵانێکی زۆر ئێمەی بە جێهێشت و لە چیاکانی کوردستان لەسەنگری بەرگری لە خاکی کوردستان بوو، تا ئەو ڕۆژەی شەهید بوو.
من کتێبێکم لە ڕەوشی ژیانی کچان و ژنانی دەڤەری بارزانی نووسیوە،کچ وژنی شەهیدەکانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان/عێراق
لێرە ڕەوشی ئێمەی بنەماڵەی شەهیدان(بەتایبەت بنەماڵەهەژارەکان)لەو پەڕی وێرانی دایە
لە هەر لایەکەوە زوڵم و زۆرداری سێبەری خستۆتە سەر سەرمان
کچانی ئەو دەڤەرە مافی عاشق بوونیان نییە، بەزۆرەملی بە ئامۆزاو خاڵۆزاو پورزاو خزمی نزیک بە شوو دەدرێن
لێرە ژنە شەهیدەکان مافی گۆڕینی جل وبەرگیان نییە، دەبێ تا کۆتایی ژیانیان بە جل وبەرگی ڕەشەوە بژین، لێرە ڕەش ڕەنگی باڵادەستە، چێژ لە ڕەنگی کەسک و زەرد و سور و سپی و پەنبەیی و وەنەوشەیی نابینین.
لێرە یەک قیبلە هەیەو ئەویش مەزاری مەلامستەفای بارزانی و ئیدریس بارزانییە
لێرە یەک دین هەیەو ئەویش تەنیا دینی پارتییە
لێرە یەک پێغەمبەر هەیەو ئەویش مسعود بارزانییە
ئێرە دەڤەرێکی نەفرەت لێکراوە بۆ ئێمەی بنەماڵەی شەهیدان
ئێرە وەک کۆریای باکورەو زۆر کەس هەر نازانێ هەرێمی کوردستان چەند شارو چەند دانیشتووی هەیە
لێرە ژیان بۆ سەدان بنەماڵە ڕاوەستاوەو تەنانەت سەفەر کردنیشمان دەبێ بە ئیزنی ناوچەو لق و بارەگاکانی پارتی بێ
دەیان کچ و ژنی ئەو دەڤەرە بە زۆرە ملی دەبرێن بۆ کۆشک و تەلاری نەوەکانی مەلا مستەفای بارزانی بۆ ئاودەست و حەمام پاکردنەوەو چا لێنان و حەوشەو هەیوان کەسگ لێدان
دەیان کچ و ژنی ئەو دەڤەرە لە لایەن بەرپرسان و فەرماندەکانی هێزی گوڵان و سپای بارزان دەستڕێژییان کراوەتەسەرو دەکرێتە سەر، هەر کەسیش دەنگ بکا دەکووژرێ و دەڵێن شێرپەنجەی هەبووە.
دەیان وسەدان ناخۆشی ئەو دەڤەرەم لە کتێبەکەم دا نووسیوەو ئامادەی چاپ کردنە
پێویستم بە پاڵپشتی کەسانی ئازادی خواز و بوێره بۆ ئەوەی بتوانم کتێبەکەم بە زمانەکانی ئینگلیسی و فەڕانسی و ئەڵمانی وەرگبێڕمەوەو چاپی بکەم.
پێویستە ڕەوشی ژیانی ئێمە لە لایەن خەڵکی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکییەوە بخوێندرێتەوەو لە ڕێگەی نوێنەرانی پاڕڵەمانی ناوچەوشارەکانیان هاواری ئێمە ببرێتە پەڕڵەمان و لەوێ داوا لە حکومەتەکانیان بکەن هێندە حساب بۆ سەرکردایەتی پارتی نەکەن و پشتگیرییان نەبن.
من ساڵێکە هەر ئەکاونتێکی دروستی دەکەم لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی پارتییەوە بلۆک دەکرێ ، ئەوجارەیان لە ڕێگای هاوڕێیەکم کە دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە ئەو ئەکاونتەم دروست کردووەو بە VPNی ئەوروپییەوە هاتوومە سەر خەت بۆ ئەوەی بتوانم ئەو لاپەڕەیە بپارێزم و لێرەوە لەگەڵ دونیای دەرەوە لە پەیوەندی دابم
هەر بەڕێزێک دەیهەوێ هاواری ئێمە بە گوێی جهان بگات و ڕاستی حوکمڕانی بنەماڵەی مەلامستەفا بارزانی تەنانەت لە دەڤەری خۆیان، بۆ خەڵک ئاشکرا بکەین با نامەم بۆ بنێرێ
ئەوەی پێویستم پێی هەیە وەرگێڕ و دەزگای چاپەمەنییە
دەبێ جیهان بزانێ جیا لە هەموو شتێک دەڤەری بارزان چەندین زیندانی شاراوەی هەیە کە ساڵانێکی زۆرە كه‌ به‌ده‌یان كه‌س تێدا زیندانی کراوە کە تەنانەت دەزگای خاچی سوریش پێیان نازانێ
تکایە پشتیوانیم بکەن و ده‌نگم بگه‌یننه‌ هه‌موو جیهان
(پیره‌ كچێكی خوێنده‌واری ده‌ڤه‌ری بارزان)

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟