وتار

سمۆرە بادینییەکە و دارەبڕاوەکە

Thursday, 09.15.2022, 09:52 PM


سمۆرەیەکی بادینیی ۱٥ساڵ بەر لە ئێستا و لە بەهارێکدا، دەنکە مازوویەکی لە چاڵێکدا شاردەوە. شوێنەکەشی چاک دەستنیشان کرد. سمۆرە بادینییەکە وای دانا بوو زستانێ بێتەوە سەر دەنکە مازووی ڕزیو و ناوکە پڕ پرۆتینەکانی بباتەوە بۆ ماڵەکەی لە نێو کلۆری دارەکەی ئەوبەر و بیخوات. زستان هات و هەموو مازووە شاردراوەکانی دۆزییەوە. تەنها ئەم دانەیە نەبێت کە هەرچەندی کرد نە بە چاو و نە به بۆن شوێنی دەنکە مازووی بیرچووەوەی بۆ نەدۆزرایەوە. ئاخر ئەو زستانە بەفرێکی زۆر باریبوو تا بەهارێ کەس چاوی بە زەوی ئەو دارستانە نەکەوتەوە. کاتێ بەهار دوو بارە هاتەوە، سمۆرە بە دەم گەڕان بە دوای خواردن، چاوی بەو نێشانەیە کەوتەوە کە مازووەکەی لێ شاردبووەوە. تەماشای کرد لە جێی مازوو نەمامێکی تازە ساڵی لێ شین بووە. نەمامەکە شاگەشکە بوو بە بینینی سمۆرەکە و هەر بە بۆن یەکترییان ناسییەوە. گەلێ سوپاسی سمۆرەی کرد و بەڵێنیشی دایێ کە گەورە بوو و عەمر باقی بوو، لە پاداشتییا مازوویەکی زۆر بۆ خۆی و بۆ وەچەکانی بگرێت. ساڵان هات و ساڵان چوو، ئەم سمۆرە و دارمازووە بوون بە دۆستی گیانی بە گیانی. درێخ بەم دواییە بە هۆی لەشکری تەورەوە کە ناویان لە خۆیان نابوو گورگە بۆر، سمۆرەکان و گشت ئاژەڵە کێوییەکان سەری خۆیان بۆ چیای قەندیل هەڵگرتبوو. ڕۆژێکیان سمورە، دڵی ختورەی کرد و بەرەبەیان خۆی پێچایەوە و هەر بە ئیختیفا خۆی گەیاندە پیرە دار و چی ببینێت!! تاقە دارێک بە پێوە نەمابوو، هەر هەموویان بڕیبووەوە. بە هەزار حاڵ بنجی پیرەداری دۆزییەوە. دوای تاوێ گریان و هەواڵ پڕسین. سمورە پرسی: دارمازووی هاوڕێم پێت نەوتم ئەم ئەرتەشی تەورانە کێن و چۆن چۆنی گەیشتنە ئەم دەڤەرە؟ پێرەدار وتی: بە زمانێک ئەدوێن لە نەوەی ئەو تەورانە ئەچن کە باپیرە هەر گەورەمان دەماودەم بۆ باوباپیرانمانی گێڕابووەوە و دواتریش لە کتێبکدا بە ناونیشانی‌ (مەگۆلە تەورەکان بێرەدا تێپەڕین) هەموو ئەو کارەساتانەیان یاداشت کردبوو کە ئەو تەورانەش زەمانی زوو چیان بە دار و درەخت و مەلی ئەم زۆزانە کردبوو. هەروەها چەند دارستانە پشتێکیش بۆ دواوە هەر نەوەی ئەم مەگۆلانە بە ناوی عوسمانییەکان گەلێ کرمانجە داری ڕەسەنیان بڕییەوە و گەلێکیش نەمامە کچیان لێ فڕاندین بە ناوی دینەوە. دوای نەرمە کۆکەیەک دارمازوو وتی: هەموو گەڵاو و لق و پۆپیان کردین کەمێک سەرمام بووە و بشمانبوورە هیچ مازوویەک شک نابەین سمۆرە گیان لەم میواندارییەدا تا پێشکەشتی بکەین. شایەنی باسە ئەم تەورانەی ئەمڕۆ و عوسمانییەکان و مەگۆلەکان هەر هەمان جنس و نەژادن. دوای ڕامانێکی زۆر سمۆرە پرسی: دارمازووی هاوڕێم ئێستا وەزعت چۆنە زۆر خەممە ئێوە هەموو بمرن لێرە. پیرەدار لە وەڵامدا وتی: خەمت نەبێت ڕەگی ئێمە وەها بەو خاکەدا ڕۆچووە وا بە ئاسانی لە ناو ناچین، چەند بەهارێکە و لە ژێر هەر بنجێکمان دارێک سەوز ئەبێت، بەڵام خەمی گەورەی ئێمە کرمەکەی نێو خۆمانە!! سمۆرە: کرمی چی بۆ خاتری خوا؟ دارمازوو: ئەزانی ئەم تەورانە چۆن گەیشتنە ئێرە؟ سمۆرە: چۆن؟ دار مازوو: چەند ساڵێکە یەکێک لە هەرە دارە سەر گەورەکانمان بە خۆی و خێزان و بنەماڵە و دار و دەستەیانەوە، دەستیان لەگەڵ ئەم تەورانە تێکەڵ کردووە و خەریکی پیلانگێڕین لە خۆمان. بەڵام هەرگیز باوەڕمان نەدەکرد کە کار بگاتە ئەوەی هەموو لقە بتەوەکانی خۆیان دابتاشن بۆ کلکی تەورەکان!! دەنا ئەو تەورە بێ دەست وقاچانە کەی توانیویانە توولەنەمامێکی ڕەسەنی ئێمە داپاچن!؟ تێبینی/ زۆرێک لە داربەڕوو و دارمازوو و دارە سروشتییەکان بە هۆی سمۆرە وە سەوز ئەبن و گەشە ئەکەن، لە کۆی ئەو تۆوانەی سمۆرە ئەیانشارێتەوە جێگەی بەشێکیانی لە یاد نامێنێ و دەبن بە نەمام و درەخت. بیربکەرەوە ئەی سیاسی و ئەی نۆکەر ئەو درەختانەی تورک بە پانزە خولەک ئەیانبڕێتەوە چەند پانزەساڵ و چەند سمورە و چەند ڕێکەوت دروستی کردوون؟

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟