TEVDA Press

لەسەر لەفە خواردنی بەڕێوەبەری کەناڵی لیژنەی لەسەر دروست دەکرێت

| Friday, 09.16.2022, 09:37 AM |


مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەسەر لەفەخواردنی بەڕێوەبەری کەناڵی ئایندە لە گەرمیان لیژنە دروست دەکات

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا ئێمە وەک کارمەندانی کەناڵی ناوخۆی ئایندە لەکەلار کەسەر بەمەکتەبی ڕاگەیاندنی ەکێتیە لەگەڵ بەڕێوەبەری کەناڵەكە پێکەوە نەدەگوجاین، و چەندین بەڵگەمان خستەڕو لەسەر ناکارامەیی بەڕێوەبەرەکە لە بەڕێوەبردن،و بەھەدەردانی نەسرییەی کەناڵەکە بەڵام گوێیان لێنەگرتین.
ئێمە نمونەی ئەوەمان ھێنایەوە بۆ مەکتەبی ڕاگەیاندن کە کارمەندێکمان دوکانی لەفەی ھەیە، تەنھا بۆ بەھەدەردانی پارەی نەسرییەی تەلەفزیون ، کاروان سامان بەڕێوەبەری کەناڵەكە بۆ یەک مانگ وەصڵی ٣٢٠ لەفەی کردوە، کە ئەمە ناچێتە ھیچ عەقڵێکەوە کەسێک خۆی تەنھا لەمانگێکە ٣٢٠ لەفە بخوات ئەمەش تەنھا بۆ ئەوەی ٣٢٠ ھەزار دینار لەپارەی نەسرییەکە بۆ گیرفانی خۆی ھەڵبگرێت.
ئێستا کە ئێمە ئەو گرفتانەی کەناڵەکەمان گەیاندۆتە مەکتەبی راگەیاندن لە خزم خزمێنەی بەڕێوەبەرەکە و ھێنانە پێشەوەی خزمەکانی خۆی لە ژن و زاواکەی بۆ کەناڵەكە و بەڕێوەبەرەکە دەرنانی کارمەندە دڵسۆزەکان و ناکارامەیی خودی بەڕێوەبەر و دژایەتیکردنی بەرێوەبەری کەناڵەكە بۆ مەڵبەندی گەرمیان بەلام تائێستا کەس گوێی لێنەگرتوین، ئێمە لەکۆتاییە دەڵێین ھیچ لەو شتانەی کە باسمان کردوە وەک کەموکورتی کەناڵەکە لێی گەڕێن، بەڵام داواکارین لێکۆڵینەوە و لیژنە دروستبکرێت لەو ٣٢٠ لەفەیەی خوراوە لەلایەن یەک کەسەوە
تەڤدا پرێس