TEVDA Press

سێ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکران و تا ئێستا ئازاد نەکراو

| Saturday, 09.17.2022, 08:39 PM |


لە کاتی ڕوماڵکردنی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید شوکری سەرحەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە سێ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکران و تا ئێستا ئازاد نەکراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شوکری سەرحەد (یاسین بولوت) لە گەڕەکی چارچرای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو دوای تەواوبوونی مەراسیمی یادکردنەوەکە، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر کامێراو کەلوپەلی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە مەراسیمەکدابوون و دەستبەسەریان کردن.

پەیامنێرانی  ڕۆژنیوز، بۆتان گەرمیانی، بروا ئەسعەد، لەگەڵ کامێرامانی کۆمپانیای میدیایی چەتر، محەمەد عەزیز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران
تا ئێستا ڕون نەبووەتەوەکە ڕۆژنامەنووسی دیکە دەستگیرکرا بێت، هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە ڕەنگە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆتینی ئازاد بکرێن.

پێشتریش لەکاتی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی دوو پەیامنێری ڕۆژنیوز لەکاتی ڕووماڵدا دەستبەسەرکران و کەلوپەلی کارکردن و کامێرا و تەلەفۆنی تایبەتیان تا ئێستاش لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
تەڤدا پرێس