لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

گاڵتەجاریەکانی هەڵبژاردنی لقی ٢٣ پارتی

Thursday, 09.29.2022, 07:02 PM



هەفتەی رابردوو لە شەمە تا چوارشەم ١٧ تا ٢١ـی ئەیلۆل هەڵبژاردنی لقی ٢٣ پارتی ئەنجامدرا و بەمەش نارەزایەتیەکی زۆر لەنێو کادیرەکانی پارتی سەری هەلدا و زۆرینەی کادیرەکانیان ، باس لەوە دەکەن کە ساختەکاری بە بریاری کرمانج عەبدوڵای بەرپرسی ئەو لقە بۆ کەسە نێزیکەکانی خۆی کردویەتی و بەرادەیەک گەیشتە ئەو ئاستەی دوو بەرپرسی ئەو دەڤەرە لە پەیجەکانیان ئاماژەی پێبکەن، وە باس لەوەدەکەن کاتی هەلبژاردنەکانی درێژ و کەمکردوتەوە بە ئارەزوی خۆی


لقی ٢٤ لە ٤ ناوچە پێک دیت کە( چیا،کەندیناوە،مەخمور ،سەرکارێز)لە دیبەگە ئیسماعیل ، کۆنە مەفرەزە تایبەتەکەی سەربە فارس کەریم دەرنەچوو ،بەڵکو نەجمەدین ئومەربلی دەرچوو.لەمەخموریش کرمانج عەبدوڵا پشتگیری لەو دوو کادیرە کرد و دەریش چوون بە ناوەکانی عەبدوڵا تاهیر و کاوە عەزیز ، ئەویش بەهۆی هینانی خەڵکانێکی زۆری عەشیرەتەکەیان و ساختەکاری لە دەنگدان وە بەهۆی دەرنەچوونی بەرپرسی ناوچە، ئیسماعیل حەمەد و کامەران ڕەحمان ... بە هەبوونی چەند سکاڵایێک باس لەوە دەکرێ کە لیژنەیان لەسەر کرمانج عەبدوڵا پێکهاتووە وە لە ناوچەی گوێر هەلمەت عومەر و فاخر مەحمود کە ئەوەی دووەم بەرپرسی پاراستنی لقە دەرچوو ، بەڵام حەمەدەمین سادق کە خاوەنی ١٥ قوربانیدەری پارتیە ،ڵەگەڵ ئەحمەد ئەنوەر دەرنەچوون.
شایەنی باسە بەپیی زانیاریەکان کرمانج عەبدوڵا ٣ تومەتی دزی و گەندەڵی لەسەرە
ئەوەی گرنگە بڵێین ، پارتی لە هەلبژاردنەکانی خۆشی ، ساختەکاری دەکا و هاوکات لەوە گرنگتر کادیرەکانی پارتی هەموو بونەتە دژی یەک لە کاتێکدا لیستەکەی ماڵی بارزانی( نێجیرڤان و مەسرور ) هیج کەسێک ناباتە سەرەوە کە لە خوارەوەن و کادیرەکانی پارتی ئیستا شەر لە سەر چونە ژورەوەی کۆنگرە دەکەن.
ئەو زانیاریانە لە چەندین کادری لقی ٢٣ وەرگیراوە

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟