TEVDA Press

شێوازێکی نوێ لەخەباتی مەدەنی

| Sunday, 10.02.2022, 03:14 PM |


بەهۆی گوێنەگرتنی بەرپرسان بۆ داواکاری هاونیشتمانیانی خۆیان چ لەڕێگەی خۆپیشاندان بەشێوازێکی مەدەنی یانیش لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، لەئێستادا چەندین خەباتی نوێی مەدەنی بەرپرسانی هەراسانکردووە چ لەرێگای پەیوەندی تەلەفونی کە لەئێستادا بەتەواوی ترسیان لێنیشتووە و بێزاربوون لەوەزعەی تیایدان ، خودی بافل تاڵەبانی لە کۆتا پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ دوو گەنجدا ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر لای ئاساییە ژمارەی بڵاوبوتەوە و وەڵامی هەموو کەسێک دەداتەوە بەڵام هیچ راستییەکی بۆ نییە و لەراستیدا دوای ئەو قسانەی چەندین پەیوەندی تەلەفونی بۆ کراوە بەڵام ئامادەی وەڵامدانەوە نییە ، ئەمەش دەرخەری کاریگەری خەباتی مەدەنییە ، چ لەرێگای پێش پێگراتنیان لە تاراوگە کە پێشوتر بۆ پشوو و کات بەسەربردن و تەخشانکردنی پارەی میللەت رویان لەتاراوگە دەکرد بەڵام لەئێستادا ئەگەر بێت و سەردانیش بکەن بەشێوازێکی تەواو نهێنی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەن لەترسی چالاکوانانی ناڕازی ، لەنوێترین شێوازیشدا دەتوانرێ هەرکەس و لای خۆی ئەم جۆرە خەباتە درێژە پێبدات و ڕسوای بەرپرسان و گەندەڵکاران بکات  .
کۆژین کوردی