TEVDA Press

دانا مەنمی

ترسی پارتی لە مەکی و ڕۆڵی دڵشاد بەرزانی

| Monday, 10.03.2022, 10:08 PM |


جارێکی تر( مەکی ئامێدی) چالاکوانی سیاسیی و ئەندامی بۆردی تەڤداپرێس لە هەوڵێکی تیرۆریستی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕزگاری بوو ، مەسرور بەرزانی هەموو ئیمکانی خۆی بەکار هێناوە بۆ تیرۆرکردنی (مەکی ئامێدی ) لەڕێگەی دلشاد بەرزانیەوە . دڵشاد بەرزانی لە ساڵی ٢٠١٨ وە بەردەوام زانیاری لەسەر چالاکوانی سیاسی مەکی ئامێدی کۆدەکاتەوەو ناوبەناو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بەمەبەستی تیرۆرکردن جارێک ساڵی ٢٠٢٠ و دووجاریش ساڵی ٢٠٢٢ ، هەموو هەوڵەکان بەرنامە بۆ داڕێژراون و کۆنن و جارێکیش گۆڤاری فۆکس بە زمانی ئەڵمانی کۆمەڵێک زانیاری و نهێنی لەسەر دڵشاد بەرزانی بڵاوکردەوە کە ناوبراو هەوڵی توندوتیژی و کاری نایاسایی ئەنجام داوە. لەپاڵ ئەمانەشدا دڵشاد بەرزانی سەرقاڵی سپیکردنەوە پارەو سامانی بنەماڵەکەیەتی لە وڵاتی ئەڵمانیا ، جارێکیش لەساڵی ١٩٩٧ تێوەگلا لە بازرگانیکردن بە مادەی حەشیش هاڵهات و گەڕایەوە کوردستان دوای چەندین ساڵ و ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی مام جەلال دەیباتەوە بۆ ئەڵمانیاو دەیکاتە نوێنەری هەریمی کوردستان . لێرەوە بە کاکە مەکی دەڵێم ؛ ئەگەر ئاوڕ لە مێژوو خەباتی تۆ بدەینەوە دەیان و سەدان هەڵوێستی جوان و هەقبێژی مرۆڤدۆستانە لەبەر چاواندا بەرجەستە دەبێت وتۆ پیاوێکی ئازاو شۆڕشگێرێکی چاونەترس و خاوەنی هەڵوێستی جوانی کوردانەیت و كەس ناتوانێت نكۆڵی لەڕۆڵی جوامێرانەی تۆ بکات کە دژی نادادی و ستەمكاری جەنگاویت و دەجەنگیت و لە هەموو رۆژە سەخت و تاڵەکاندا لە بەرەی میللەتدا بویت ، دەزانم تۆ پیاوێکی ترساو ترسنۆک نەبویت و باکت بە فشاری سیاسی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەتت نییە و لە جاران باشتر بە وزەو هیزو ئیرادەیەکی ئازایانەوە بەردەوامی بە ئەرکی ئینسانی وئەخلاقی و ویژدانی سەر شانت دەدەیت ، لای خۆمەوە ئەم هیرش و پەلاماردانە شەرمەزار دەکەین و پشتگیری تەواوی بەریزتانین .
دانا مەنمی