TEVDA Press

لە ماوەی چەند مانگێكدا لەناو شاری سلێمانی تیرۆركران “بكوژانیان دەستگیرنەكراوە

| Tuesday, 10.04.2022, 02:35 PM |



سۆرانی - بادینی
لەماوەی چەند مانگێكدا ژمارەیەك چالاكی سیاسی لەناو جەرگی شاری سلێمانی راستەوخۆ تێرۆر دەكرێن و تا ئێستا بكوژانیان نەك هەر دەستگیرنەكراوە، بەڵكو دیاریش نەكراوە.
ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ( ناگەهان ئاكارسەر) ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە (11) فیشەكی دەمانچە تیرۆركرا.
پێشتریش چەندین چالاكی سیاسی باكوری كوردستان لە سلێمانی تیرۆركران و بكوژانیشیان دەرباز دەكرێن و هەموو كردەوەكانیش دەست بۆ توركیا رادەكێشرێت.

🔹شوكر سەرحەد لە رۆژی 17/9/2021 لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی تیرۆركرا
🔹زەكی چەلەبی لە 17/5/2022 لە گەڕ‌كی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا
🔹بێریڤان زەلان لە 28/7/2022 لە كەمپێكی نزیك شاری سلێمانی تیرۆركرا
🔹سوهەیل خورشید 28/8/2022 لە قەزای كفری تیرۆركرا
🔹ناگەهان ئاكارسەل لە 4/10/2022 لە گەڕ‌كی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا

ئەمە جگە لە دەیان چالاكی سیاسی تر كە لەرێگەی درۆنەوە تیۆركراون.
---------------------------------
بادینی
د ناڤبه‌را چه‌ند مه‌هاندا دناڤا باژێرێ سلێمانیێ دا هاتنه‌ تیرۆركرن
بكوژێن وان نه‌هاتینه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن
د قۆناغا چه‌ند مانگاندا هژماره‌كا چالاكێن سیاسی دناڤا دلێ باژێرێ سلێمانیێ دا ب ڕه‌نگه‌كێ راسته‌ڕاست دهێنه‌ تیرۆركرن و تا نوكه‌ بكوژێن وان نه‌تنێ نه‌هاتینه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن به‌لكۆ نه‌هاتینه‌ دیاركرن ژی.
ئه‌ڤرۆ ل تاخێ به‌ختیاری ل باژێرێ سلێمانیێ (ناگه‌هان ئاكاسار) ئه‌نداما ده‌ستا نڤیسكارێن گۆڤارا ژنولۆژی ب 11 فیشه‌كێن ده‌بانجێ هاته‌ تیرۆركرن.
پێشتر ژی چه‌ندین چالاكێن سیاسی یێن باكورێ كوردستانێ ل سلێمانیێ هاتنه‌ تیرۆركرن و بكوژێن وان دهێنه‌ ده‌ربازكرن و بۆ ڤان كریارێن تیرۆران ژی هه‌می په‌نجه‌ به‌ر ب لاێ ده‌وله‌تا تورك ڤه‌ دهێته‌ درێژكرن.
-شوكر سه‌رحه‌د ل ڕۆژا 2021\09\17 ل تاخێ چوارچرا ل باژێرێ سلێمانیێ هاته‌ تیرۆركرن
-زه‌كی چه‌له‌بی ل 2022\05\17 ل تاخێ به‌ختیاری باژێرێ سلێمانیێ هاته‌ تیرۆركرن
-بێریڤان زه‌لان ل 2022\07\28 ل كه‌مپه‌كا باژێرێ سلێمانیێ هاته‌ تیرۆركرن
-سوهه‌یل خورشید ل 2022\08\28 ل تاخێ به‌ختیاری ل باژێرێ سلێمانیێ هاته‌ تیرۆركرن
ناگه‌هان ئاكارسه‌ل ل 2022\10\04 ل تاخێ به‌ختیاری ل باژێرێ سلێمانیێ هاته‌ تیرۆركرن
تەڤدا پرێس