TEVDA Press

هەردوو رۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار، سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی لای دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانین.

| Monday, 10.10.2022, 09:21 AM |


راگەیەنراوێك لە دەزگای میدیایی بوار
زانیاری لەسەر چارەنووسی رۆژنامەنووسەكانی بوار
پاراستنی گیانی سەرتیپ قەشقەیی‌و ئیبراهیم عەلی لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانییە
دوای سۆراغ‌و بەدواداچوون دەركەوت، هەردوو رۆژنامەنووسی دەزگای میدیایی بوار، سەرتیپ قەشقەیی سەرنووسەر، ئیبراهیم عەلی بەرێوەبەری نووسین، لای دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانین.
هەردوو رۆژنامەنووسەكەی بوار لە ئێوارەی رۆژی یەك شەممەوە لە شاری سلێمانی دیار نەماون‌و دوای سۆراغ‌و بەدواداچوون دەركەوت، كە ئەو دوو رۆژنامەنووسە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیركراون.
تائێستا هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووسەكانی بوار نەزانراوەو وەك دەزگای میدیایی بواریش، پاراستنی گیانی ئەو دوو رۆژنامەنووسەمان دەخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی.
لێرەشەوە دووپاتیدەكەینەوە، كە جگە لە دەزگا ئەمنییەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و هەرێم‌و حكومەتی هەرێمیش، بەرپرسن لەپاراستنی گیانی ئەو دوو رۆژنامەنووسەی بوارو هەموو رۆژنامەنووسانی كوردستان.
تەڤدا پرێس