TEVDA Press

مەکی ئامێدی

سەرهەلدان و ڕووداوەکانی ئێران ، لەلایەن خەڵکەوەیە نەوەک پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات

| Tuesday, 10.11.2022, 10:19 AM |


ماوەی چەندین ساڵە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پارەیەکی زۆر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر حسابی خەڵکی باشووری کوردستان وەردەگرن .
گومانی تیادا نییە کە کوردستان وڵات و موڵکی هەر تاکێکی کوردە ، ئەوەی دەمانەوێت بڵێین ئایا ئامانجی پارتەکانی ڕۆژهەلات چییە ؟! یانیش هەبوونیان بۆ چییە ئەگەر لەم دەرفەت و بارودوخەدا بە هانای کوردانی ڕۆژهەلاتەوە نەچن .
تایبەتتر حسين یەزدان پەنا و پارتەکەی کە لە باشوور لە ژیانێکی شاهانەدا دەژین و لێرە کار و ووتەی بێ کردار دەڵێت و دەکات

بەڵام مێژووی ئێمە وایە هەمیشە خەڵکی هەژار و بەشمەینەت شۆرش و خەبات دەکەن و بەرپرس و سەرکردە و جاشەکان دێنە سەر سفرەی حازر و مێژوو بە ناوی خۆیان دەنوسنەوە کە لە ڕابردووش نموونەی هاوشێوەی زورمان هەیە

بۆ بینینی تەواوی ڤیدیۆکە بە زاراوەی بادینی سەردانی ئەم لینکە بکە
https://youtu.be/A0SFtNI5QKU



مەکی ئامێدی