TEVDA Press

رەچەڵەکی دایکی سیروان بارزانی کێیە؟

| Sunday, 10.23.2022, 11:41 AM |


سۆرانی - بادینی
دایکی سیروان:
* کچی سابیری ئەحمەدی مینە رەنانە. خەڵکی ناوچەی گۆخڵانی سەر بە پێنجوینە.
* هیوای میرزا سابیر، یەکێک لە دامەزێنەرانی یەکگرتوی ئیسلامی، خاڵی سیروانە. یەعنی هیوا برای دایکی سیروانە.
* خواستنی دایکی سیروان بۆ سابیری مەلا مستەفا ئەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی نیوەی یەکەمی شەستەکانی سەدەی رابردو، نەک بۆ ساڵی ۷۰ـ ۱۹۷۱.
* دایکی سیروان دەزگیرانی مارەبڕی کاک بەکری حاجی سەفەر بو، بە زۆر پێیان تەڵاق دا.
* ئەو کاتە، گەرمەی ململانێی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی پارتی بو. مەلا مستەفا ئەمەی بۆ ئەوە کرد، لە ناوچەی سۆران لەناو خەڵک و عەشایەر، لە ڕێگەی ژن و ژنخوازییەوە نفوز بۆ خۆی پەیا بکا... لەبەر هەمان هۆ، دایکی نێچیریشی لە خێزانێکی ناوداری شاری سلێمانی خواست بۆ ئیدریس.
ئەو کاتە مەلا مستەفا، کە زانی باڵی م. س لە ناوچەی سۆران زاڵ و بەهێزە، جەولەیەکی عەسکەری دەس پێ کرد، زیاتر لە مانۆڕی عەسکەری ئەچو، بۆ ترساندنی رێکخستن و خەڵکی مەیل بە م. س لە ناو پارتیدا.
نفوزی م. س. لە ناوچەی پێنجوین بەهێز بو، وەکو ناوچەکانی تری سۆران. ئەڵێن، ماڵی باوکی دایکی سیروانیش مەیلیان بەلای باڵی م. س دا بوە.
مەلا مستەفا، بە عەقڵی عەشایەری خۆی، ویستویەتی بەم تێکەڵاوبونە، هەم بنەماڵەیەک لە باڵی م. س بکاتەوە، هەم لەوێ، لە رێگەی ئەوانەوە نفوزی جەماعەتی م. س کز بکا.
واتە زەواجی سیاسی بووە.
مەلا مستەفا لە جەولەکانیا، هێزی زۆری لەگەڵ خۆی جوڵاندوە. بە مەبەستی پیشاندانی هەیبەت و تۆقاندنی نەیارەکانی.
لە هەر ناوچە و گوندێک لای دابێ، خۆی و هێزەکەی لەو ماڵانە لای داوە بۆ مانەوە و ناخواردن و حەسانەوە، کە بە نەیاری خۆی زانیون، بۆ ئەوەی هەم زەرەریان لێ بدا وە هەم بیان ترسێنێ.
لەبەر ئەوە، ئەو رەئیەی ئەڵێ ماڵی سابیری مینە رەنان سەر بە باڵی م. س. بون، راستی تیایە.
--------------------------------------
بادینی
دەیکا سیروان بارزانی ب رەچەلەک کییە؟
دەیکا سیروان:
* کچا سابر ئەحمەدێ مینە رەنانە. خەڵکا ناڤچا گۆخڵانیە یا سەر ب پێنجوێنێڤە.
* هیوا میرزایێ سابر،ئێکە ژ دامەزرێنەرێن ئێکگرتوویا ئیسلامی، خاڵێ سیروانە.ئانکو هیوا برایێ دەیکا سیروانییە.
* خاستنا دەیکا سیروانی بۆ سابرێ مەلا مستەفایی بۆ دوماهیا نیڤا ئێکێ یا سالێن شێستا سەدێ بووری ڤەدگەریت،نە بۆ ساڵا ۷۰ـ ۱۹۷۱.
* دەیکا سیروانی دەزگیرانیا مارەبڕیا کاک بەکرێ حاجی سەفەر بو،ب زۆری ژێ دانە بەردان(تەڵاق) دا.
* وی دەمی، گەرما ململانێیا ناڤبەرا مەکتەبا سیاسیا پارتی و سەرۆکێ پارتی بوو.مەلا مستەفا ئەڤە بۆ هندێ کر، ل ناڤچەیا سۆران ل ناڤ خەڵک و عەشایرێ، ل ڕێکا ژن و ژنخازییێ نفوزێ بۆ خۆ پەیدا بکەت…ژبەر هەمان ئەگەر، دەیکا نێچیر ژی ل خێزانەکا ناڤدارێ باژێرێ سلێمانیێ بۆ ئیدریسی خاست.
وی دەمێ مەلا مستەفای، کو زانی باڵێ م.س ل ناڤچا سۆران زاڵ و ب هێزە، جەولەکا عەسکەری دەسپێکر،زێدەتر ژ مانۆڕا عەسکەری دچوو، بۆ ترساندنا رێکخستن و خەڵکێ مەیل ب م. س ل ناڤ پارتی دا.
نفوزا م. س. ل ناڤچا پێنجوێن ب هێز بوو، وەک ناڤچەیێن دی یێن سۆران. دبێژن، ماڵا بابێ دەیکا سیروانی ژی مەیلیا وان ب لایێ باڵا م. س دا بوو.
مەلا مستەفا،ب عەقڵێ عەشایریا خۆ،ئەڤ تێکەڵبوونە دڤیا، هەم بنەماڵەک ژ باڵێ م. س ڤەکەتەڤە، هەم ژی ل وێرێ، ل رێکا نفوزا جەماعەتێن م. س سست بکەت.
ئانکو زەواجا سیاسی بوو.
مەلا مستەفا ل جەولەکانێ، هێزەکا مەزن دگەل خۆ لڤاند.ب مەبەستا پێشاندنا هەیبەت و تەقاندنا نەیارێن خۆ.
ل هەر ناڤچە و گوندەکێ لادا بیت، خۆ و هێزا خۆ ل وان ماڵان لاداینە بۆ مانەڤە و نانخارن و بهێنڤەدانێ،کو ب نەیارێ خۆ زانییە، بۆ هندێ هەم زیانێ لێ بدەت و هەم ژی بترسینن.
ژبەر هندێ، ئەو رەئیا دبێژن ماڵا سابرێ مینە رەنان سەر ب باڵێ م. س. بوون، راستیا تێدا.
تەڤدا پرێس