TEVDA Press

ئەیهان سەعید

دۆسیەی کازم فاروق و زیندانیانی بادینان و بێ پرەنسیپی حزبی کوردی!

| Thursday, 10.27.2022, 08:00 PM |


ھەموولایەک دەزانێت لە کایەی سیاسیدا شتێک نیە بە ناوی دۆست و دوژمنی ھەمیشەیی و دەکرێت گۆڕانکاری بەسەر ھاوپەیەمانێتی، ھاوکێشە و ژینگەی سیاسیدا ڕووبدەن (دەکرێت ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن بەشداری لە دەستەڵاتدا بکات)، بەڵام لە ھەمان کاتدا ھەندێک پرەنسیپ ھەن نابێت پێشێلبکرێن.
واتە ئەو پرەنسیپە چییە کە لە دۆسیەی د. کازم و زیندانیانی بادیناندا پێشێلکراوە؟!
ئەوەی پێشێلکراوە لەم دوو دۆسیەدا پرەنسیپی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی یاخۆد پارێزگاری ئەندام و ھاوخەباتەکانیانە، تەماشەی پرسی د.کازم سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بکەین ئەوەی جێگای سەرەنج، پرس و گومانە لەسەر چارەنوسی تەندروستی ناوبراوە نەک موچەو ماددیەت، پێم سەیرە نەوەی نوێ و سەرۆکی پەرلەمان و ھیچ دامەزراوەیەکی ئەم وڵاتە لەسەر ھۆکاری نەخوشکەوتن کە گومانی تیرۆری بایلۆجی ھەیە قسە ناکەن و لەجیاتی ئەوە ڤۆکەس لەسەر موچەکەیەتی کە خانەوادەی دەڵێن ھیچ پارەیەک لە حساب بانکی نابراور ڕانەکێشاوە، بۆچی شکاندی مرۆڤ بە سوپایەکی سۆشیال میدیا کاتێک لە بەرەیەکدا نامێنێ بۆیە بە مۆدێل ؟!.
ئەرێ دکتور کازم سەرەتا وەکو مرۆڤێک دواتر وەکو پەرلەمانتارو سیاسییەک ھچ نرخی نیە؟! بۆچی بەھای گیانی مرۆڤەکان لەم وڵاتە وا بێ نرخ بووە؟!
پرسی دووەم کە زیندانی بادینانە کە کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و چاڵاکی مەدەنی لەاەر بیروبۆچونەکانیان بە شێوازێکی زۆر نا شارستانی، نایاسایی و نا دیمۆکراسی رفێنراون و زیاتر لە دوو ساڵە لە کۆنجی زیندانن و لە جاکسازیش سزادەدرێن بۆچی ئێستا لایەنەکان لێی بێدەنگن ؟!
ئەمە لەکاتێکدا ئەندام و کاردی باڵای گشت لایەنێکی تێدایە بە تایبەتی یەکێتی، گۆڕان و نەوی نوێ کەچی لەو چاکسازییەی ھەولێر رۆژانە ئەو زیندانیە بە ناحەق بەندکراوەکان سزادەدرێن کە بەرێوەبەری گشتی چاکسازییەکان پشکی یەکێتی یە و وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە، کەچی ئامادەنین یاخۆد لەبەر دڵی پارتی ناوێرن سەرەدانیشیان بکەن!
پێم وایە ئەم دوسییە کە زۆربەی کۆنسولخانە، بالیۆزخانەکان و رێکخراوە جیھانیەکان لەم سەر بۆ ئەو سەری دونیا ھاتونەتە سەر خەت و ئیدانەی ئەو یاساشکێنی و زۆڵمە دەکەن، لە ھەر وڵاتێکی دیکە بۆیایە دڵنیام حکومەت ھەڵدەوەشایەوە، ئەرێ خێرە یەکێتی و گۆڕان ناتوانن لە ئەنجومەنی وەزیران ھەڵوێستێ وەرگرن کە سەرۆکی حکومەت بەرپرسیاری و تاوانباری ئەم دۆسیەیە، بەڕاست ئەگەر پرسی ئازادی رادربرین لای ئەم دوو ھێزەی پێکھێنەری کابینەی نۆیەم گرنگە ئەم پرسە و وەفا بۆ کادرەکانیان بایەی ئەوەنە نەدەھێنا لەم کابینەیە بکیشنەوە؟!
ئەگەر ئەوان ڕازین و لە دەستەڵاتدا خاوەن بەرژەوەندین، ئەرێ نەوەی نوێ کە خوبەخشیان لەناو ئەم زیندانیانەدایە کە ھێشتا پرۆفایلی فەیسبوکیان رەسمی شاسوار عەبدولواحدیان لەسەرە ناتوانن لەگەڵ ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، دەستەو گروپ، رێکخراو و سەندیکاکان خۆپێشاندانی ھەزار کەسی لەبەردەم دادگای تاوانی ٢ی ھەولێر رێکبخەن؟! ناتوانن و ئەوەنە بچوک و بێ رێکخستن و ئەندامن یاخۆد بۆیان گرنگ نیە؟!
راستە جار جار لەمیدیاکا یاخۆد چەند پەرلەمانتارێکی بەرێز کە پێم وایە ئەوە ھەلوێستی تاک لایەنەیە لە دادگا ئامادەبونە یاخۆد بەیاننامەیەک بڵاودەکانەوە کە پارتی ئەوەنە بێ پرەنسیپ و دژە ئازادیتە گاڵتەی بە بەیاننامەی سەر کاغەز دێت!
بۆچی حزبی کوردی وا بێ پرەنسیپ و خالی بوە لە بەھا ئەخلاقییەکان کە وەفایان بۆ کادرو دلسۆزەکانیشیان نیە کە رۆژگارێک بۆ ئەو ھێزانە توشی ھەڕەشە، نانبڕین و گرتن بونە ؟!

ئەیهان سەعید