وتار

لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و کوڕانی تاڵەبانیدا

Wednesday, 11.02.2022, 06:24 PM


جوانی لاهور شێخ جەنگی لەوەدا بوو کە لەسەر پێکانی خۆی بە ئیرادەوە ململانێی پارتی بە فیکرو عەقڵ دەکرد، دەیزانی لە کوێی پارتی ئەدات و چیدەکات و چەند جارێکیش بینینی سەرۆکی پارتی رەتکردەوە ، هیچکات پروپاگەندەو حەملەی ئیعلامی پارتی نەیتوانیوە لاوازی بکات ،بەلکو خزمەتی باشیشی کردووە ، لاهور شێخ جەنگی بۆ هەر کەسێک خراپ بوبێت بۆ یەکێتیەکان باش بووە ! بەڵام باشی یەکێتیەکان یەکسان نییە بە باشی هەمووان و ناکاتە ئەوەی کەموکوڕی نەبووە ، لەپاڵ جوڵەسیاسییەکانیدا جوڵەی کۆمەڵایەتی هەبوو سەردانی هۆزو عەشیرەتەکانی دەکرد بە موراڵەوە قسەی دەکرد ، بەئاشکرا پشتیوانی لە کوبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان کرد ، لەگەڵ شەڕ نەبوو دژ بە قەندیل و پەکەکە ڕێگریش بوو لە بەردەم ئەو شەڕەدا کە پارتی و تورکیا زەمینەسازیان بۆ دەکرد . لەناو یەکێتی دا بەدیلی لاهور شێخ جەنگی کوڕانی تاڵەبانی نین کە خۆشیان نازانن چیان دەوێت و چیشیان ناوێت ، خراپی کوڕانی تاڵەبانی تەنیا بۆ ئەو خەلکە نییە کە چارەنوسیان لە زۆنی سەوزدایە ، بەلکو بۆ خودی یەکێتیەکانیشە ! دەورانی ئێستای کوڕانی تاڵەبانی تەنیا گەندەڵی و قاچاخچیتی سنورەکان و دەرمان و جنێودان نییە! چش لەمانە کێشەکە ئەو بەهاو قییەم و ئەخلاق و موراڵانەیە کە کوڕانی تاڵەبانی لە رەگەوە هەڵیدەکەنن و هەڵدەەکوتنە سەر ماڵی خەلک و هەڕەشەی سێکسی لە خێزانەکان دەکەن و ئەو ئیرهابە تۆقێنەرەیە کە کات و ناکاتیان نییەو شێرازەی سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیان تێکداوە و ژینگەیەکی پڕ لە ترس لە تۆقاندن خولقاندووە . ئێ لەناو ئەم هاوکێشەیەدا بە چ زمانێک لە جەنابی کاک باڤڵ تاڵەبانی تێبگەین ! لەکاتێکدا زمانی گفتوگۆی باڤڵ تاڵەبانی زمانی شەق و پۆستاڵ و شکاندنە نەک زمانی گفتوگۆ و تێرامان و تیگەیشتن ، هیچ لە سیاسەت نازانیت و نەیخویندووە هەر خەریکی خواردنی پارەو پرۆتین و سپێنەی هێلکەو خواردنەوەی قاوەی تاڵ و دروستکردنی ماسولکەیە و هەموو رۆژێک فاوڵێک دەکات و ئەسڵ و فەسڵی خۆی لە بیرکردووە ! بۆیە کوڕانی تاڵەبانی مورادیفی لاهور شێخ جەنگی نین و فرسەتێکی زێڕین بۆ لاهور شێخ جەنگی هاتووەتە پێش کە ئیمکانی ئەوەی هەیە هیزو جوڵانەوەی سیاسی دروست بکات بەڵام گۆڕینی دۆخەکە لە ئیمکانی هیچ هیزێکی سیاسی دا نییە لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی ،هۆکارەکەیش ئەوەیە هیزەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی یەکڕیزو تەبا نین و یەکڕێزیش پێویستی بە زەمینەسازی هەیە ، بۆیە دروستکردنی هێز لەم قۆناغەدا جگە لە مەشغولکردنی خەلک هیچ دەستکەوتێکی نابێت و ئامانجەکە ناپێکێت . لەکۆتاییدا کوێرانە تۆمەتبارمان مەکەن بە لاهوری و بەدریژایی تەمەنم پیاوی هیچ لایەنیک و کەسایەتیەک نەبووم و نابم ، شتیکیش کە پێویستە بوترێت ئەوەیە دوای تیرۆر کردنی (هاوکار جاف )بە پێی زانیاریییەکان لاهور شێخ جەنگی هەنگاوێک نزێک بووەتەوە لە پارتی و پشتگیریكردنى ناڕاسته‌وخۆى پارتى بۆ لاهور شێخ جه‌نگى نیگەرانی لای خەلکی کوردستان و یەکێتیەکان دروست کردووە ،پاڵنەرەکان هەرچییەک بن نابێ لاهور شێخ جەنگی ئەم هەنگاوە هەڵەیە بنێت و بەدرێژایی مێژوو هەر هیزو کەسایەتیەکی سیاسی ،سەربازی ، کۆمەلایەتی لە پارتی نزیک بوبێتەوە جوانی خۆی لە دەست داوەو هیچ قازانجێکیان نەکردووەو خەلکیش متمانەی پێ لاواز بووە ، مەسەلەن بزوتنەوەی گۆڕان هەتا دوور بوو لە پارتی جوان بوو بە نزیکبونەوە لە پارتی جوانی لەدەستدا و بووە هیزێکی پاشکۆو خەلکیش متمانەیان پێ نەما ، ئەم هاوکێشەیە بۆ لاهور شێخ جەنگی و هەر کەسێکی تر واردە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟