مەسعود بارزانی بە پەیامێک فەرمانیدا ڕێگە بە بافل تاڵەبانی بدرێت بچێتە هەولێر
| Wednesday, 11.09.2022, 01:52 PM |
تەڤدا پرێس ـ تایبەت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بافل تاڵەبانی بەیاوەری وەهاب هەڵەبجەیی داخلی هەولێر دەبن لەکاتی گەشتنیان لەفرۆکەخانەی هەولێر گرژی دروستدەبێت و دەستبەجێ بۆ ڕێگری لەهەر ئاڵۆزیی و گرژیەک مەسعود بارزانی پەیام دەنێرێت تاوەکو ڕێگە بدرێت بافل تاڵەبانی بچێتە هەولێر و کۆبونەوەکانی ئەنجامبدات ، تەڤدا زانیویەتی هۆکاری ڕێگەپێدانی بافل تاڵەبانی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی ترسی هەبووە لەهەر ئەگەر و کاردانەوەیەکی لەناکاو لەلایەن بافل تاڵەبانیەوە و کەئەمەش دەبوویە هۆکاری ئابرووچونی زیاتری پارتی لە لای هاوپەیمانان ، هاوکات بارزانی بەهیچ جۆرێک ئامادەنییە وەڵامی نامە و تەلەفونەکانی بافل تاڵەبانی بداتەوە.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved