TEVDA Press

بە فەرمانی کوری بچوکی سەرۆکی پارتی بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی دەستەسەرکراوە

| Sunday, 11.20.2022, 10:14 PM |



ئەدهەم بارزانی کەسایەتی دیاری کوردستان و ئەندەمی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەستەسەرکردنی بەرپرسی پاسەوانەکی پەیامێک ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتی عێراق و کوردستان و نۆێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆنسۆلخانەکان دەکات

تەڤدا پرێس پەیامەکەی وەک خۆی بەڵاو دەکاتەوە

بە ناوی خوای گەورە و مھرەبان

بۆ بەرێزان :
- سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان
- سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
- سەرۆک کۆماری عێراق
- سەرۆک وەزیرانی عێراق
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
- گشت سفارتخانەکان لەعێراق، قونسلخانەکان لە ھەرێمی کوردستان
- نۆێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
- فەرماندھی  ھێزەکانی ھاوپیمانان لە عێراق
- یەکێتی ئەوروپا
- کۆمکاری دەوڵەتەکانی عەرەبی
- کۆمکاری دەۆلەتەکانی ئیسلامی
- رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان ، عێراق ، رێكخراوی مەدەنی جیهانیەكان
- گشت دەزگاكانی راگەیاندن لە کوردستان ، عێراق و جیهانی.

وێرای سڵاو و رێزمان

ھەر وەک بەرێزتان ئاگادارن ، ١٠ شەو لەمەوبەر،  نیزیک کاژمێر ١١ شەوی ١٠ لە  سەر ١١ - ١١ - ٢٠٢٢ رۆژی  پێنج شەممە ، لە گۆندی بازێ سەر بە دەڤەری بارزان قەزای مێرگەسور، لە پارێزگای ھەولێر، دوو  ئوتومبێلی ئاسایشی  پارتی  بە فەرمانی کوری بچوکی بەرێز  سەروکی پارتی دێموکراتی کوردستان ، چۆنە سەر ماڵی  بەرپرسی پاسەوانەکانی من فەرید عەبدولعەزیز بازی بارزانی  کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە وەک بڕا و دوستێکی من لە گەل من دا بووە و پاش شەش مانگ مانەوە  بە ناچاری لە دەرەوەی ولات، بۆ  پشۆدان  سێ رۆژ  بوو گەرایەوە ناو ماڵ و خێزانەکەی .  پاش ١٠ رۆژ لە گرتنی ناوبراو چاوەرێی ئەوە بوم کە ئەم ھەڵەیە راست بکرێتەوە و ئازاد بکرێت .
بەلام دیارە ئەمە نەکرا و ئەم بێتاوانە بەم شێوە نارەوایە ھەر لە زیندانەکان دا ماوەتەوە .
بۆیە داواکارم لە ئێوەی بەرێز ھەوڵی ئازاد کردنی ئەم كەسە بێ تاوانە بدەن و لەگەڵ ئێش و ئازاری خانەوادەی بەرێزیان  رابوەستن .
لە گەل سڵاو و رێزمان

براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢١-١١-٢٠٢٢

تەڤدا پرێس