TEVDA Press

گەندەلیەکی لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایی خەبات

| Wednesday, 11.23.2022, 07:43 PM |



تەڤدا پرێس بەدواچوون بۆ راپورتێکی گرنگی گەندەڵی کرد
کە بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە کەوت، وێستگەی کارەبایی هەڵمی خەبات وێستگەیەکی حکومیە بەڵام لە ئیستادا کۆمپانیایی (جی ئی جی)ی شێخ بابۆ مەڵا مستەفا و کۆمپانیای ستێری مەسرور بارزانی بوون بەبرا شەریکی ئەو کۆمپانیایە بەرێوەی دەبات بە رێژەی ٪٨٠ ،لە ئێستا دا کۆمپانیایەکی کوردی ئەرکی بەرێوەبردنی هەیە بە گرێبەستی ٧ سال و سەد لە سەدی تۆمارکراوە بە ناوی خاوەن کۆمپانیاکە گریبەست تەنها ڵەگەل ئەو کراوە،بەهۆی ناکۆکی لە نێوانیان کۆمپانیایی ستێری سەرۆکی حکومەت بەبێ ئاگاداری کۆمپانیا کوردیەکە گریبەستی ڵەگەل کۆمپانیایی AK energy تۆرکی کردووە و 250 فەرمانبەری هێناوە بۆ بەرێوەبردنی وێستگەکە و بریارە هەموو فەرمانبەرە کوردەکان دەربکەن ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکی حکومەتی هەرێم مانگێک پێش ئێستا بریاری دا کۆمپانیاکان دەبێت ٪٧٥  کوردبن وەک کرێکاری لۆکالی.بەڵام هەر خۆی جێبەجێی ناکات .

تەڤدا زانیوە دەرکردنی فەرمانبەرانی کورد لە وێستگەکە لەلایەن ئەم بەرێوبەرە گشتیانە بووە و ئیمزایان لسەری کردووە ،دیار بابان بەرێوەبەری گشتی ووزە ،مهندس پێشرەو بەرێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا ، مهندس سەرکەوت نوێنەری وەزارەتی کارەبا،


تەڤدا پرێس