TEVDA Press

ئەحلام بەشیر تۆمەتباری تەقینەوەکانی ئیستانبوڵ سێ برای لە ریزەکانی داعشدا کوژراون

| Wednesday, 11.23.2022, 07:47 PM |




مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە (ئەحلام بەشیر)، تۆمەتباری تەقینەوەکانی تەقسیمی ئیستانبوڵ، زانیاری نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەحلام بەشیر خەڵکی سوریایە، سێ جار هاوسەرگیری ئەنجامداوە لەگەڵ سێ داعش.

مەزلوم کۆبانی دەڵێت، بۆ یەکەم جار ئەم زانیارییانە بڵاو دەکەمەوە ئەو ژنە کە بە تۆمەتی تەقینەوەکانی ئیستانبوڵ دەستگیرکراوە لە خێزانێکەوە هاتووە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە،  سێ برای لە ریزەکانی داعشدا کوژراوە، یەکێکیان لە رەققە کوژراوە، دووەمیان لە مەنبەج و سێهەمیشیان لە ناو ریزەکانی داعشدا لە عێراق کوژراوە.
یەکێک لە براکانی تری ئێستا فەرماندەی هێزێکی ئۆپسزیۆنی سوریایە لە عەفرین کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن.



تەڤدا پرێس