هەواڵ

دادگای ئەمریکا داوایەکی شنیار ئەنوەر لەدژی مەسرور بارزنی دەجوڵێنێت

Monday, 11.28.2022, 06:53 PM


‎هەمومان  پشتیوانیتین #شنیار


"سەرکەوت شمس الدین"
‎دادگای فیدڕاڵی ناوچەی ئەلێگزاندریای ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا داوایەکی یاسایی دژی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێم
‎پێگەشتووە کە لەلایەن شنیار ئەنوەر حسن ەوە تۆمار کراوە بە تۆمەتی ناوزراندن و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی.

‎رۆژی ۱٤ ی نۆڤەمبەر دادگای ناوچەی ئەلێکزاندریا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی دەقی سکاڵاکەی بڵاوکردۆتەوە دژ بە مەسرور بارزانی، داواکەش لەرێگەی پارێزەرانی شنیار ئەنوەر تۆمارکراوە بە ناوەکانی جۆن راولی و ئەدریان مۆرس و جۆن ئارڤین.

‎هەرچی  مەسرور بارزانی یە لەلایەن یەکێک لە
‎کۆمپانیا هەرە زەبەلاحەکانی  بواری پارێزەرایەتی بەناوی گرینبێرگ تراوریگ نوێنەرایەتی دەکرێت.

‎لە ئێستا  دادگا تەبلیغی ئاراستەی مەسرور بارزانی کردووە  بۆ وتە لێوەرگرتن.

‎ماڵپەری فەرمی دادگا رایگەیندووە کە بارزانی لەرێگەی بەیانێکەوە دژی شنیار ئەنوەر ژیانی خستۆتە بەر مەترسی و ناوزراندن.

‎لەو بارەیەوە مایکڵ رۆبن، توێژەری دیاری ئەمریکی، لەتویتەر  رایگیاندووە کە شنیار ئەنوەر داواکی لەسەر بارزانی جوڵاندووە و  دەبێت بارزانی وەڵامی دادگا بداتەوە.

https://unicourt.com/case/pc-db5-anwar-hassan-v-barzani-1338169

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟