ته‌ڤداپرێس راگەیاندنێکی سەربەخۆیە، کار بۆ دەرخستنی راستیی و تاوانی دەسەڵاتی ستەمکار دەکات

هەواڵ

ئەردۆغان دەیەوێت لەڕێی كاولكردن و كۆمەڵكوژكردنی كورد، رێژەی دەنگەكانی زیادبكات

(162 بینراوە)   | Wednesday, 11.30.2022, 09:07 PM |



🔻 روسیا دەیەوێت لەڕێی فشاری توركیاوە بپەڕێتەوە ناوچەی نفوزی ئەمریكا
🔻 مومكین نییە ئەمریكا رێگا بدات گفتوگۆی نێوان كوردو دیمەشق بەنێوانگری روسیا سەربگرێت
🔻 لەڕووی ستراتیژییەوە، ئەمریكا لەكورد نزیكترە، بەڵام كورد ناتوانێت هەموو هێلكەكانی بخاتە سەبەتەی ئەمریكا.
🔻 پێویستە لەسەر رێڤەبەری رۆژئاوا بەرەی ئاشتی ناوخۆ قوڵتر بكەنەوەو زەمینەی بەشداری سیاسی و ئیتنی لەحوكمڕانی بۆ هەمووان بڕەخسێنن، ئەمە هێزی گەورە دەدات قەوارەكە.
.

🔹 كورد لەهەورازێكی سەخت
.
سەرتیپ جەوهەر - بەشی یەكەم
بارودۆخی ناوچەكە بەگرژیی زۆردا تێدەپەڕێت، لەیەككاتدا تورك و تاران هەڕەشە لەكورد دەكەن! هەردوكیان دەیانەوێ‌ بەخوێنی كورد خۆیان رزگاربكەن. ئەردۆغان لەبەردەم هەڵبژاردنێكی ناوخۆیی چارەنوسسازدایەو دەیەوێت لەڕێی كاولكردن و كۆمەڵكوژكردنی كورد، رێژەی دەنگەكانی زیادبكات! رژێمی ئێرانیش لەدۆخێكی ناهەمواردایەو دەیەوێت بەخوێنی كورد خۆپێشاندانەكان خامۆش بكاتەوەو قەیرانی ناوخۆ بەكوشتنی كورد چارەسەربكات.
ماوەیەكە توركیا هەڕەشەی توند لەرۆژئاوای كوردستان دەكات. لەونێوانەدا روسیا رۆڵێكی ئێجگار خراپ دەگێڕێت. ماوەیەكە خەریكی نێوانگیرییە لەنێوان رژێمی سوریاو ئەردۆغان، چەندجارێك هاكان فیدان سەرۆكی موخابەرات سەردانی دیمەشقی كردووەو پێشنیاری دیداری ئەسەدو ئەردۆغانی كردووە، بەڵام پێدەچێت هێشتا زەمینەكە ساز نەبوبێت.
روسەكان رێككەوتنێكیان لەگەڵ تورك كردووە كە دەرگای پەلاماردانی رۆژئاوا بۆ سوپای تورك بخەنە سەرپشت بۆئەوەی لەوڕێگەیەوە فشار لەسەر قەوارەی رێڤەبەری خۆسەر دروستبكات تا روو لەدیمەشق بكات، هاوكات دەیانەوێ‌ رۆڵی نێوانگر لەنێوان كورد و دیمەشق ببینن بۆ گەیشتنە بۆئەوەی لەڕێگەی گەڕانەوەی هێزو سوپای رژێمی ئەسەد هێزەكانیان دەربازی ناوچەی نفوزی ئەمریكا بكەن.
روسیا هەوڵدەدات لەڕێی فشاری توركیاوە كورد ناچار بكات رازی بن بەهاتنەوەی سوپای سوریا بۆ سنورەكان، لەورێگەیەشەوە هێزەكانی روسیا هەڵبكشێن بەرەو ئەو ناوچانەی كە جێ‌ نفوزی ئەمریكان لەسوریا، بەتایبەتیش لەقامیشلۆوە بەرەو دێریك كە ناوچەی نفوزی ئەمریكان. ئەمەش دەبێتە جێ لەقكردن و ناچاركردنی هێزەكانی ئەمریكا تا بچنە قوڵایی خاكی سوریاو لەسنورەكان دووربكەونەوە كە زۆربەی شارەكانی رۆژئاوای كوردستانی لێیە بەشاری قامیشلۆوە.
لەبەرامبەر ئەو پلانەی روسیا، ئەردۆغانیش ئەجێندای پەلاماردانی رۆژئاوای كوردستانی بۆ ساز دەبێت تاوەكو بتوانێت لەڕێی كوشت و بڕو هەوڵی داگیركاریی بەشێكی دیكەی خاكی رۆژئاوای كوردستان، شكستەكانی ناوخۆی دابپۆشێت و لەڕێی موزایەدەی شۆڤینی تورك كەمێك لەدەنگەكانی زیاد بكات كە بەپێی راپرسیەكان ئێستا لەقەیرانێكی جددیدایە، لەبەردەم شكستێكی گەورەدایەو كۆتایی بەقۆناغی ئەردۆغانیزم دێت.
دیمەشقیش هیچ رۆڵێكی لەداڕشتنی ئەو پلانەدا نییە، بەڵام دەیەوێت لەپەنای روسیا بگەڕێتەوە رۆژئاوای كوردستان كە هیچ رۆڵێكی لێ‌ نەماوە.
بۆ كورد، دۆخێكی خراپ هەیە، لەلایەك ئەمریكا درەنگ باگۆی بارودۆخەكە دەداتەوە (وڵامی دەبێت بۆ بارودۆخ) لەلایەكی دیكە لەكاتی تەنگانە هیچ دەریچەیەك نامێنێت جگە لەهەوڵدان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق.
ئەمریكا لەگەڵ هیچ گفتوگۆیەكی كورد نییە لەگەڵ دیمەشق بەنێوانگری رووس، بۆیە مومكین نییە هیچ گفتوگۆیەكی نێوان كوردو دیمەشق سەركەوتوو بێت بەبێ‌ بەشداربوونی ئەمریكا.
ئەمریكا لە سوریا، لەنێوان توركیایەك كە بەرژەوەندی ئابوریی زۆری لەگەڵدا هایە، لەگەڵ پێكهاتەی كورد كە بەدۆستی خۆی دەزانێت، دەیەوێت لەیەككاتدا هاوسەنگی لەنێوان هەردولا رابگرێت، بۆیە لەو چەند رۆژەی رابردوو، رێگەی بەتوركیادا چەند رۆژێك بۆمبارانی رۆژئاوا بكات كە زیانی گەورەی ماددی و رۆحی لێكەوتەوە. ئەو چاوپۆشیكردنەی بۆ ئەوەبوو رێگری لەهێرشی زەمینی توركیا بكات، لەبەرامبەردا دڵنیاییشی بەكورد دا كە رێگری لەهێرشی زەمینی تورك دەكات. بۆیە ئەگەری پەلاماری زەمینی بۆ رۆژئاوا زەحمەتە، لانیكەم لەئێستادا ئەمریكا رێنادات.
لەڕووی ستراتیژییەوە، ئەمریكا لەكورد نزیكترە، بەڵام كورد ناتوانێت لەسوریا هەموو هێلكەكانی بخاتە سەبەتەی ئەمریكا. لەسەردەمی ترەمپ لە 2019 – 2020 لەسەفقەیەكی بێ ویژدانانە ئەمریكا نامەردییەكی گەورەی بەرامبەر رۆژئاوای كوردستان كرد، بەدرێژایی زیاتر لە 100 كیلۆمەترو بەقوڵایی 5 بۆ 30 كیلۆمەتری رادەستی تورك كرد! بۆیە ترسێكی زۆریان لەسیاسەتی واشنتۆن هەیەو متمانەیان نییە، بەڵام ئیدارەی نوێی واشنتۆن لەهەڵوێستەكانی ئەوكاتیان پەشیمانن و ئێستا كەمێك رۆنتر مامەڵە لەگەڵ رۆژئاوا دەكەن.
دۆخی كورد لەسوریا هی ئەوە نییە موجازەفەی پێبكرێت، پێویست دەكات كورد كەمێك واقعیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی گۆڕاوی ناوچەكەو توانای خۆی بكات، پێویست دەكات هیچ بیانویەك نەداتە توركیاو دەوروبەر تا زیانی پێبگەینن. راستە ئەمریكا پشتیوانێكی گەورەی رۆژئاوایە، بەڵام نابێت ئەوە لەبیربكەین كە ئەمریكا بەرژەوەندی گەورەی لەناوچەكە هەیە، ناتوانێت هەموو بەرژەوەندییەكانی خۆی لەبەرخاتری كورد فەرامۆش بكات، بەتایبەتیش حوكمڕانانی رۆژئاوا ژیرانە مامەڵە لەگەڵ لەبەرزكردنەوەی وێنەی رێبەری پەكەكە عەبدوڵلا ئۆجالان و دروشمەكانی ئەو حزبە بكەن. هاوكات بەرەی ناوخۆ تۆكمە بكات و ئاشتی و سەقامگیری ناوخۆ قوڵتر بكاتەوەو زەمینەی بەشداری راستەقینەی سیاسی و ئیتنی لەحوكمڕانی بۆ هەمووان بڕەخسێنێ، كە ئەمە پێموایە هێزی گەورە دەدات قەوارەی رۆژئاوای كوردستان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
دانیشتنی سەرۆکێکی نەخوێنەوار لەسەر مێژوویەکی پڕ لە درۆ
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟