TEVDA Press

ئەیاز کەرەم سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکرا

| Sunday, 12.04.2022, 01:45 PM |


دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو دەرکەوت سکاڵایەکی نوێ لەسەر شێروان شێروانی و هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم هەڵبەستراوە ، دوبارە سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکرا کە سکاڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەکاتێکدا ئەیاز کەرەم سزادرا بەهۆی لێدوان لەرێگای پەیوەندی تەلەفونیە بۆ کەناڵی ڕاگەیاندن " کەناڵی پەیام و Nrt" کە باسی لە سزادانی شێروان شێروانی کرد ، هاوکات لە ٦ی مانگی ڕابردوو ،سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکرا بەتۆمەتی ئەوەی گوایە هەواڵی سکاڵایەکی نوێ لەسەر خۆی و شێروان شێروانی بەدەرەوە دابێت "کەناڵی پەیام و Nrt" کە سزاکەی بە پێی ماددەی دووی بەکارهێنانی مۆبایل دەبێت
تەڤدا پرێس