TEVDA Press

رۆیتەرز نهێنی نیگەرانیەكانی واشنتۆن لە گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ئاشكرادەكات

| Monday, 12.05.2022, 01:18 PM |



ئاژانسی رۆیتەر لەژێرناونیشانی (تیرۆر و شەڕ لەسەر دەسەڵات لەهەرێمی كوردستان) راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە کە تیایدا نیگەرانیەكانی واشنتۆن لە گرژبونی پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دوای تیرۆركردنی هاوكار جاف ئەفسەری دژەتیرۆری یەكێتی لەهەولێر ئاشكرا دەكات.

ئاژانسەكە رایگەیاندووە وڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەت ئەمریكا زۆر نیگەرانن لە گرژبونی پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لە هەرێمی كوردستان،كە پێشتر ئەوان پشتیوانی هەردوو لایەنیان كردووە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە ئیدارەی ئەمریكا نیگەرانیەكانی وڵاتەكەی لە گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی پشتراست كردۆتەوە، رایگەیاندووە بەهەردوو حیزبمان راگەیاندووە كە ئێمە نامانەوێ ئێوە تەنها لە پێناو یەكگرتوویی یەكگرتوو بن، بەلكو پێویستە لەسەر هەندێ پرسی گرنگ كە بەلای ئەمریكاوە گرنگە هاوكاری یەكتربن ئەوە لە بەرژەوەندی خۆشتان دەبێت و ئەم گرژیە بۆتە هۆكاری وەستاندنی هەوڵی فراوانكردنی گەورەترین پرۆژەی كیڵگەی غازی هەرێمی كوردستان، كە كەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەجۆرێك ئومێدی ئەوە هەیە دواتر بنێردریتە بازارەكانی ئەوروپا.
تەڤدا پرێس