TEVDA Press

دووساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شۆڕشی نان و کار و ئازادی

| Tuesday, 12.06.2022, 07:09 PM |



دووساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شۆڕشی نان و کار و ئازادی کە لەئەنجامی نادادی و گەندەڵی و ناڕاستگۆیی چەندین ساڵەی حکومەتە ساواکەی هەرێمی کوردستان کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە پیرەمەگرونەوە سەریهەڵدا و دەستبەجێ تەواوی هەرێمی کوردستانی گرتەوە .

شۆڕشەکە بەجۆرێک بێ لایەن و کاریگەر بوو سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان تیایدا بەشداربوون ، دڵگەرمانە و خۆنەویستانە وێنەی جەللاد و خوێنمژەکانی کوردستانیان سوتاند و خستە ژێر پێ ، هاوکات لەچەندین شاری کوردستان بەرپرسانی گەندەڵ دەربەدەرکران و سەرجەم کاربەدەست و گەندەڵکاران ترسی گەورەیان لێنیشت بەجۆرێک ئامادەنەبوون لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە ،بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکە هەر زوو تەواوی شار و شارۆچکەکان بە هێزی چەکداری تەنرا و لەئەنجامدا چەندین هاوڵاتی دەستگیرکران کە تاوەکو ئێستا بەشێکیان هەر لەزیندانن ، هاوکات بەگولـلەی چەکدارانی قۆناغ لەدوژمن و لولەی تفەنگ ڕوو لە گەنجی بەشمەینەتی نیشتیمان چەندین گەنجی شۆڕشگێر و مێردمنداڵ شەهید کرا و چەندین شۆڕشگیڕیشیش برینداربوون ، بەڵام وەک هەر جارێک شۆڕشەکە بە زەبری هێز دامرکێندرایەوە.

ناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی
•ئاکۆ سەلمان
•هەرێم عەلی
•شڤان محمد
•سەربەست عوسمان
•هیوا فوئاد
•ئەدهەم یحیا
تەڤدا پرێس