TEVDA Press

شێروان شێروانی لەکەشێکی سارد و لە ژورێکی تاکەسی بەبێ بەتانی و رایەخ و هیچ شتێک سزا لەسەری بەردەوامە

| Wednesday, 12.07.2022, 07:50 PM |



دوای ئەوەی لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە شێروان شێروانی دووبارە و بەبێ هۆکار سزادرا و خرایە ژووری تاکەسیەوە ،بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان لەبەرنامەیەکی کەناڵی سپێدەدا ئاماژەی بەوەکرد لە کۆبونەوەیان لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە سەردانی زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کردووە و زۆر هەڵمانداوە شێروان شێروان ببینین بەڵام "هیممەت بارزانی"ئەفسەری زێرەڤانی و بەرێوبەری چاکسازییەکە ڕێگەی پێنەداون شێروان شێروانی ببینن،

لەکاتێکدا ئەو مافەی نییە رێگری لەدەستەی مافی مرۆڤ بکات ، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر ڕێگەی پێداون لەڕێگەی کامێرای چاودێریەوە پیشان بدرێت ، کە وەک لەڤیدۆکەدا دەرکەوتوە شێروان شێروانی لە ژورێکی تاکەکەسی و کاشیدا لەم کەشە ساردەدا بەبێ ڕایەخ و بەتانی و هیچ شتێک سزادراوە کە سزاکەی بۆماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوامدەبێت.

هاوکات پارێزەر بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەکرد ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ زیندانیانی بادینان دەکرێت صــــەدام کاتی خۆی لەگەڵ پێشمەرگە و کوردی نەکردووە و ئەوەی کەدەکرێت سەرپێچی یاساییە و تەنها بۆ شکاندنی نفسیەت و کەسایەتی زیندانیانی بادینانە

----------------------------------------
بادینی

شێروان شێروانی ل سەقایەکێ سار و ل ژورەکا تاکەسی بێی رێکخستی و بەتەنی و چ تشتەک سزا لسەر بەردەوامە

پشتی کو ل رۆژا چارشەمبیا بووری شێروان شێروانی دوبارە و بێی ئەگەر سزادای و کرینە ژوورەکا تاکەسی دا ،بەشدار حەسەن سەرۆکێ تیما پارێزەرێن زیندانیێن بەهدینان ل بەرنامەکێ کەناڵێ سپێدە دا ئاماژە ل کۆمبوونا وان یا دگەل دەستا سەربەخۆیا مافێ مرۆڤی کر کو رەوشا شێروان شێروانی خرابە و یێ دهێتە سزادان.

بەشدار حەسەن دبێژیت:مە سەرەدانا زیندانیێن چاکسازیا مەزنان ل هەولێرێ کرییە و مە گەلەک بزاڤکرن کو شێروان شێروانی ببینین بەلێ"هیممەت بارزانی"ئەفسەرێ زێرەڤانی و رێڤەبەرێ چاکسازیێ ڕێک بمە نەدا ببینین ئەڤە ددەمەکێ دایە وی ئەو مافە نینە رێگریێ ل دەستا مافێ مرۆڤی بکەت،بەلێ پشتی مە بزاڤێن خۆ زێدەتر لێکرین ڕێک بمە هاتەدان بەلێ ل ڕێکا کامیرا چاڤدێریێ نیشا مە دا ،کۆ وەک ل ڤیدیوویێ دا دەرکەفتی شێروان شێروانی ل ژورەکا تاکەکەسی و کاشی دا لڤی سەقایێ سار دا بێی کو یا رێکخستی و بێی بەتەنی و بێی چ تشتەک سزاداییە کو سزایێ وی بۆ ماوێ ١٥ ڕۆژان دێ بەردەوام بیت.

بەشدار حەسەن زێدەتر گوت:ئەو رەفتارێن دگەڵ زیندانیێن بەهدینان دهێتەکرن سەدامی ل دەمێ خۆ دا دگەڵ پێشمەرگەی و کوردان نەکرییە و ئەوا دهێتەکرن سەرپێچیا یاساییە و بتنێ بۆ شکاندنا نەفسیەت و کەسایەتیا زیندانیێن بەهدینانە.
تەڤدا پرێس