لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

جارێکی دیکە ئەمڕۆ هه‌وڵی تیرورکردنی مه‌كی ئامێدییان دایەوە

Wednesday, 07.15.2020, 05:40 PM


ئه‌مڕو دوای نیوه‌ڕو، هه‌وڵی تیروركردنی مه‌كی ئامێدی درا له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی 3 كه‌سیه‌وه‌ بوو، کە له‌ دوو كاتژمێردا سێ جار هه‌وڵیان داوه‌، و بۆسه‌یه‌یان بو مه‌كی ئامێدی دانرابوو، به‌ڵام دوای هه‌ستپێكردنی له‌ لایه‌ن خێزانی مه‌كی ئامێدییه‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ی دەستی خۆیان بوەشێنن، یەکسەر پولیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش سێ تیمی ئه‌منی ئه‌ڵمانی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و لێكوڵینه‌وه‌ی دۆسییەکە دەکەن.
شایانی باسە توانراوه‌ وێنه‌ی هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ له‌ كامێرای چاودێری ماڵی مه‌كی ئامێدی تۆماربكرێت و له‌ لایه‌ن پولیسه‌وه‌ كوپی لێبراوه‌، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، کە‌ یه‌كه‌مجار كه‌سێكی بیانی ده‌رده‌كه‌وێت له‌ به‌رده‌م ماڵی مه‌كی ئامێدی چاودێری حه‌وشه‌كه‌ی ده‌كات و دوایی وه‌ك تیم دێنه‌ به‌رده‌م ماڵی و زه‌نگی ماڵه‌كه‌ی لیده‌ده‌ن، به‌ بیانووی ئەوەی پۆستیان پێیە و  قسه‌ له‌گه‌ڵ كۆڕه‌كه‌ی مه‌كی ئامێدی ده‌كه‌ن، داوایی داوا دەکەن کە خودی  مه‌كی ببینن، به‌ڵام كۆڕه‌كه‌ی تا ده‌گه‌رێته‌وه‌ ژوره‌وه‌ به‌ باوكی ده‌لێت، بانده‌كه‌ راده‌كه‌ن و پۆلیسیش دوای ئه‌وان ئاماده‌ ده‌بێت.(ڤیدیوكه‌ پارێزراوه‌ لای ته‌ڤداپرێس)
مه‌كی یه‌عقوب ئامێدی، چالاكوانێكی سیاسی یه‌، و نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا  نشته‌جێیه‌، وله‌ TEVDAPress ه‌وه‌، هه‌فتانه‌ لایفی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌لكار و كه‌یسه‌كانی تیرور به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی بادینان.
وشه‌وانه‌ی لایفه‌كانی به‌ زیندی له‌ نێوان 4هه‌زار بو 7 هه‌زار بینه‌ری هه‌یه‌، وبه‌ ناراسته‌خوش نزێكه‌ی 100 هه‌زار بینه‌ری هه‌ر لایفێكی هه‌یه‌.
هه‌میشه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ سه‌ر مه‌كی ئامێدی هه‌بووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن سه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك راپورته‌كه‌ی گوڤاری فوكسی ئه‌ڵمانی كه‌ باس له‌ هه‌وڵی تیروركردنی مه‌كی ئامێدی ده‌كات، له‌ لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی پارتی و باندێكی ناسراوی پارتی كه‌ به‌ وێنه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی 2020 به‌لاو كرایه‌وه‌.
له‌كوتا لایفی دا مه‌كی ره‌ڤه‌ند ئامێدی، كه‌یسی تیروركردنی جه‌عفه‌ر گولی نوێنه‌ری پارتی له‌ فره‌نسا ئاشكرا ده‌كات، وهه‌روه‌ها باس له‌ تیروركردنی خێزانی سكرتێری پێشوی مه‌سعود بارزانی ده‌كات و باس له‌ تیروركردنی سێ هاولاتی زاخویشی ده‌كات
بو ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر چاوه‌رێ بن، مه‌كی ئامێدی به‌لاوكراوه‌یه‌كی ده‌بیت له‌ ته‌ڤدا پرێس، و به‌لێنیش ده‌دات سارد نابێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئاشكراكردنی كاره‌ تیروریه‌كانی حۆكمرانان و بانده‌ مافیایه‌كه‌ی كوردستان و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌.
15/7/2020

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟