لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئاڵا تاڵەبانی بوو بە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق

Tuesday, 12.13.2022, 10:59 PM


‎‎‎ئاڵا تاڵەبانی، کە لەسەردەمی حکومەتی بەعسدا وەک ئەندامی حیزبی بەعس کاری دەکرد، دوای راپەڕین و دەسەڵاتی یەکێتیی لە زوونی سەوز، پۆستێکی باڵای وەرگرت، پاش ئەوەی لەگەڵ کچەکانی برایم ئەحمەددا تێکچوو، یەکسەر پاکانەی لە کورد و لە مەزهەبی سوننە کرد، خۆی وەکو شیعە مەزهەب ناساند، ئیستا لەگەڵ عەرەبەکاندا دەستی تێکەڵ کردووە، بۆتە عێراقچییەکی شیعە و بەردەوام بە عەرەبی قسە و لێدوان دەدات.
لە دوایین هەواڵدا لەسەر زاری (ئەبو عەلا وەلائی) سەرۆکی کەتائیبی سید الشهداوە راگەیەندرا کە ئاڵا تالەبانی وەکو ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان دانراوە، لە لێدوانێکدا ئەبو عەلا دەڵێت: ئێمە ئامادەبووین دەستبەرداری ئەو مافە سیاسییەی خۆمان ببین بۆ ئاڵا تاڵەبانی و هەرچەندە کاندید کردنەکە حزبایەتی نییە، بەڵکو نمونەیەکی پێگەیشتووی ئەو ژنە نیشتمانپەروەر و، ژنێکی عێراقییە، ئێمە ئامادەبووین بۆ ئاڵا تالەبانی دەستبەرداری ئەو مافە سیاسییە ببین، چونکە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا ئەو شوێنە شایانێتی”.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: 5 له‌ گیراوانی شێلادزێ ئازاد كران تەڤدا پرێس: مەترسیا چۆڵكرنا مەزنترین گوندێ ل سنورێ ئامێدیێ هەیە تەڤدا پرێس: تیمی پارێزەرانی بەرگریکارلە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان بەیاننامەیک بۆ رای گشتی بلاودەکەتەوە تەڤدا پرێس: زانیاری دەربارەی جەوانیا روویدانا ئەڤرو یا ئاسایشا دهۆک تەڤدا پرێس: دوایی (١٢) دوازدە رۆژ لە زیندانی تاکەکەسی شێروان شێروانی گەڕێندرایەوە شوێنی خۆی تەڤدا پرێس: چوار سزادایی یێن به‌هدینان سبەهی دەهێتنه‌ به‌ردان تەڤدا پرێس: سایتێ ئەلمۆنیتەرا ئەمریکی راپۆرتەک لسەر رەوشا کوردستانێ و ئالوزیێن نافخۆیا پارتی و ئێکەتیێ بەلاڤکرینە حسکۆ رێکانی: ئەو هنارێن ژ کوردستانێ بۆ وەلاتێن کەنداڤی هاتینە هنارتن سوورینە نەک خۆماڵی مەکی ئامێدی: ئەگەر هەیە نێچیرڤان بارزانی سەرەدانا سلێمانیێ بکەت تەڤدا پرێس: شێروان شێروانی لەکەشێکی سارد و لە ژورێکی تاکەسی بەبێ بەتانی و رایەخ و هیچ شتێک سزا لەسەری بەردەوامە

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟