TEVDA Press

رەنجدەر گڕاوی

قاوەی قەزوان (قاوەی کوردی) چۆن کرا بە قاوەی تورکی

| Friday, 12.16.2022, 09:54 PM |


قاوەی کوردی کە زیاتر بە قاوەی قەزوان ناسراوە لە هەندێک لە زارەوەکانی تری زمانی کوردیدا بە کەزوان یان کێزوان ناوده‌برێت.

کورتەی ئەم باسە ئەوەیە لە ئیڤێنتێکی ئەنتەرناشیۆنالبووم دەبوایە دەبوایە هەموومان خۆمان ناساندبوایە باسی شتێکی کەلتوری خۆشمان بکردایە بکردایە یەکێک لە ئامادەبووان تورک بوو لەهەموو شتێکی کەلتوری تورکی باسی قاوەی کوردی دەکرد بەلام بە تورک بەلام دیاربوو لە ئەوروپادا ژیابوو ئاگاداری مێژووی قاوە نەبووە چونکە لەدوای دروستبوونی دەولەتی مۆدێرنی تورکی و روخانی عوسمانیەکان هەموو شتێکی نەتەوە غیرە تورکەکان بەتورکی کراوە بۆیەش قاوەی کوردی بە قاوەی تورکی ناو دەبرد.

کە سەرە گەیشتە سەرمن باسی هەمان قاوەم کرد بەس بە پێچەوانەی ئەو بە کوردیم ناساند تا قسەکانم تەواو بوو پێی نەبریم بەلام کەتەواو بووم دیاربوو زۆر توڕەبوون بوو لە قسەکانی من یەکسەر وتی ئێوەی کورد دژی هەموو شتێکی تورکن بەلام بۆمن ئاساییە دەتوانیت بە بەلگە بۆمی بسەلمێنێت قسەکانی تۆ راستە من هەڵەم.
منیش ووتم بەبێ قسە یەک وێنە بۆتی دەسەلمێنم بەر لە دروستبوونی دەولەتی نوێی تورکیا باشترین جۆری قاوە لە فەرەنسا قاوەی کوردی بووە سەیری ئەم وێنەیە بکەن.
تورک زۆرینەیان زانیاری هەڵەیان لەسەر کورد و مێژووی کورد هەیە چونکە وافێرکراون وە هەموو شتێکی کوردیشیان بە تورکی کردووە قاوی قەزوانی کوردی کەسەرچاوەکەی شاری بەدلیسی باکوری کوردستانە خۆشترین جۆری قاوەیە بەهیوام تاقی بکەنەوە

وێنەکەی لای چەپ قاوەی قەزوانی کوردیە بەر لە ٢٠٠ سال باشترین جۆری قاوە بووە لە ئەورووپا بەگشتی و فەرەنسا بەتایبەتی.
وێنەکەیە لای راستیش هەمان قاوەی قەزوانی کوردیە بە بەتورکی کراوە ئێستا بەقاوەی تورکی بەناوبانگە لە جیهان.

رەنجدەر گڕاوی