TEVDA Press

لەسەر پارچە موزیکێک بۆ زیندانیانی بادینان پارتی شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر موزیک ژەن بلند ئامێدیدا سەپاند

| Monday, 12.19.2022, 07:50 PM |


سۆرانی - بادینی
بەهۆی ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا موزیک ژەن بلند ئامێدی پارچە موزیکێکی 30 خولەکی کردبووە دیاری بۆ زیندانیانی بادینان ،دواتر بلند ئامێدی لەلایەن ئاسایشی پارتی دەستگیرکرا و پێش هەفتەیەکیش ، لەلایەن دادگای دهوک 6شەش مانگ حکومدرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەبوچیچو 18ساڵ حکومی زیندانی ھەبوو ، لەلایەن دادگای دهوک ، بەڵام لە ئێستادا ئەبو چیچو هاتۆتەوە، دهۆک و لەشەقامەکانی دهۆک و زاخو و مەسیف ، بەئازادی دەسوڕێتەوە. ئەمەیە حکوم و عەقڵیەتی راستی ماڵی مەسعود بارزانی.
--------------------------
بادینی
تەڤدا پرێس