سالێك و 8 ڕۆژ له (زیندانی ئاكرێ) ترسناكترین زیندانی مێژووی كورد
| Monday, 12.19.2022, 08:09 PM |
زیندانی ئاکرێ، ئەو میراتە تۆقێنەرەی بەعس کە بۆ پەدەکە ماوەتەوە، زیندانێک کە ئێستا و ڕابردووش کوردی تێدا ئەشکەنجە دراوە
دوو دەسەڵات لە دووکاتی جیاواز، نەیارە سیاسیەکانیان تێدا چەوساندووەتەوە. پێشتر حیزبی بهعس و دواێش حیزبی بنهماڵهی بارزانی..
ناوی ئهم زیندانه لە یادەوەری هەر تاکێکی ئەم هەرێمەدا گهر تهنانهت یهك ڕۆژ كهوتبێته ئهم زیندانه بە تاڵی ماوەتەوە.
"چیا هاوار" لە زاری خۆیە چیرۆکه خۆفناكی ئەشکەنجە و زیندانی ساڵێک و هەشت ڕۆژ لەو زیندانە دەگێڕێتەوە.ئەو بەلەمەی چیا پێی دەپەڕێتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان، نوقم دەبێت و ٢٨ هاوڕێی بەبەرچاوی خۆیەوە دەخنکێن و خۆی ڕزگاری دەبێت، دوای ٩ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەکانی تورکیا، وڵاتی تورکیا دیپۆرتی کوردستانی دەکاتەوە، هەر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی پەدەکەوە دەستگیر دەکرێت و دەخرێتە ناو سوچێکی زیندانە بهندناوهكهی ئاکرێ و چیرۆكهكهی بهم شێوهیه دهگێرێتهوه
* بۆ بینینی تەواوی چاوپێکەوتنەکە (بە ڤیدیۆ) سەردانی ئەم لینکەد بکەن.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved