لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بافڵ، بەتەقلیدی لاهور دەیەوێت موزایەدە بكات

Friday, 12.23.2022, 09:44 PM


- تیمێكی دژە تیرۆری یەكێتیی لەرۆژئاوا دەركراون و بۆ شەفاعەت چووبوو بۆ رۆژئاوای كوردستان

سیروان شاڵیی
لەم چەند رۆژەی رابردوو بافڵ تاڵەبانیی كە ئێستا بەردەوام بەجلی سەربازییەوە دەردەكەوێت بەسەردانێكی پێشوەختە رانەگەیەنراو لەرۆژئاوای كوردستان دەركەوت. ئەو سەردانە گوایە بۆ پشتیوانی قەوارەی رۆژئاوای كوردستان و پەیەدە بووە. میدیاكانی بافڵ تاڵەبانی و رووداوەكەی نێچیرڤانیش كەوتنە دەهۆڵ كوتان و بڵاوكردنەوەی وێنەی باوەش لێدان و پێكەنینەكانی بافڵ تاڵەبانیی بەدانانی مانشێت و لێدوانیی پڕ موزایەدەكانی.
لەراستیدا سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانیی بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، كەهیچ پەیوەندیەكیان بەپشتیوانیی رۆژئاواو موزایەدەی قەومیەوە نییە، كە دەكرێت لەم چەند خاڵە بیخەینە روو:
یەكەم: دژە تیرۆری یەكێتیی تیمێكی تایبەتی لەناو بارەگای دژەتیرۆری رۆژئاوای كوردستان هەبوو لەشاری رمێلان كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەمویل دەكران بۆ جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی پەیوەندیدار بەنەهێشتن و لەناوبردنی تیرۆر، بەڵام لەم ماوەیە ئەو تیمە لەلایەن ئەمریكیەكانەوە دەركراون و كۆتایی بەئەركەكانیان هێنراوە! ئەمەش بەهۆی تیرۆركردنی عەقید (هاوكار جاف) بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی و جێبەجێكردنی لەلایەن وەهاب هەڵەبجەییەوە.
دووەم: هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانیی دەزگای دژە تیرۆری یەكێتیی هەڵمەتێكی راگەیاند كە گوایە نزیكەی 200 تیرۆرستیان لەسنوری سلێمانی دەستگیركردووە كە پەیوەندیان بەداعشەوە هەیە. ئەم هەڵمەتە بۆ ئەوەبوو تابڵێن مەترسی بوونی تیرۆرو داعش لەسلێمانی و ناوچەكە هەیە، هەروەك ئەمشەو جارێكی تر راگەیەنراوێكی تر بڵاوكرایەوە گوایە تیرۆریستانیان لەسلێمانی دەستگیركردووە! لەكاتێكدا هیچ شتێك لەناوچەكە بوونی نییە. بافڵ تاڵەبانیی ویستی لەڕێی مەزڵوم كۆبانییەوە فەرماندەی ئەمریكیەكان ببینێت و شەفاعەتێك بۆخۆی و دژە تیرۆری یەكێتیی بكات بەهۆی تاوانی تیرۆركردنەكەوە روبەرووی بوونەتەوە! هەربۆیە بافڵ تاڵەبانی بەجلی دژە تیرۆرەوە لەگەڵ فەرماندە ئەمریكیەكە كۆبویەوە.

سێیەم: بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای كە ئێستا دەستیان بەسەر یەكێتیدا گرتووە، لەلایەك لەدۆخێكی خراپدان و پەیوەندییەكی خراپیان لەگەڵ پارتی هەیە، لەلایەكی تر دۆخی سلێمانی لەسایەی حوكمڕانییە سەربازیی و عەسكەرتاریەتەكەیان گەلێك خراپ بووەو هیچ تروسكایەك بۆ باشتربوونی نییە، بۆیە بافڵ تاڵەبانی ویستی بەم سەردانە هەم فشار لەپارتی بكات و دژایەتی خۆی بۆ پارتی پیشان بدات، بەوپێیەی پەیەدەو پارتی گرفتیان هەیە، هەمیش بەوێنەگرتن لەگەڵ مەزڵوم كۆبانیی رەنگ و رووی خۆی جوانتربكات و موزایەدەی بەسەر خەڵكی كوردستانەوە بكات، هاوكات تەقلیدی لاهور شێخ جەنگی بكاتەوە كە پشتیوانی سەرەكی رۆژئاوای كوردستانەو رێكخەری پەیوەندییەكانی رۆژئاوای كوردستانە لەگەڵ ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: به‌بێ دادگا گیران و نێزیكی 4 ساڵ زیندانی كران و به‌بێ دادگاییش ئازادكران هێمن مامەند: شاعیرەکەی ھەژاران بوو بە ئامر سریە تەڤدا پرێس: بەهۆی قومارکردن لەسەر یاری کۆتایی ئامۆزایەکی مەسعود بارزانی نیو ملیۆن دۆلاری دۆڕاند تەڤدا پرێس: سالێك و 8 ڕۆژ له‌ (زیندانی ئاكرێ) ترسناكترین زیندانی مێژووی كورد تەڤدا پرێس: لەسەر پارچە موزیکێک بۆ زیندانیانی بادینان پارتی شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر موزیک ژەن بلند ئامێدیدا سەپاند تەڤدا پرێس: سیروان بارزانی و هێلی لۆف ڕێگری لە بلاوکردنەوەی له‌ درامایەک دەکەن تەڤدا پرێس: ده‌زگاێ لۆتكه‌: تنێ ل ماوێ ڤان 2 ساڵان پتری 144 هزار كه‌س ژوه‌ڵاتی به‌ر ب ئه‌وروپا كۆچبه‌ر بۆینه‌ تەڤدا پرێس: دا کۆ نهێنیێن گرنگ ئاشکەرا نەبن گەڤێن تیرۆرکرنێ لمن دهێنەکرن تەڤدا پرێس: لسه‌ر نڤیسه‌كێ گه‌ف لێ كرن وی ژی نڤیسا خۆ ژێبر تەڤدا پرێس: کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان: ژمارەی ڕۆژنامەوانانی زیندانیکراو لە جیهاندا زیادیکردووە

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟