لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

پەیامێکی بەپەلە لە پارێزەرانی سزادراوانی بادینانەوە

Monday, 12.26.2022, 08:18 PM


ســــــــــۆرانی / بــــــــــــــادینی
بادیـــــــــــــنی
پەیامەکا بلەز ژ پارێزەرێن سزادایێن بەهدینان بۆ بەڕێزان لایەنێن سیاسی و سەرۆک و ئەندامێن بەڕێزێن پەرلەمانێ کوردستانێ و هەر لایەنەکێ دی یێ پەیوەندیدار..
ئارمانج لڤێ بڕگا یاسایی‌ نەهێلان و بێ ئومێدکرنا دەنگێ نەرازییە ل نوکە و داهاتیا هه‌رێمێ دا
دەقێ پەیامێ
سڵاڤ و ڕێز ..
بەڕێزان، سەبارەت ب رەشنووسا یاسایا لێبورینا گشتی بۆ ساڵا ٢٠٢٣ ل هەرێما کوردستانێ، ل بڕگا ٢ێ یا ماددا ٩ یا رەشنووسا یاسایێ دا هاتییە کو (ئەو تاوانێن ب ئاسایشا ناڤخۆ و دەرڤەی هەرێمێڤە گرێداین،لێبورینا گشتی ناهێنە ڤەگرتن) کو ئەڤە ژی ئاماژەکا زەلالە دا کو ئەڤ لێبوورینا گشتیا سزاکری و گرتیێن بەهدینان و هەمی زیندانیێن دی یێن سیاسی ڤەنەگریت کو ل دیڤ(مادا ئێک ل یاسایا ژمارە ٢١ یا ساڵا ٢٠٠٣) سزاکری یان گرتی ل قۆناغا دادگەهکرنێ دانە.

ژبەر هندێ ئەم وەک پارێزەرێن بەرگریکار، داخازکارین ژ هەوەیێن بەڕێز کو ب چ شێوەیان نەهێلن و رێگریێ بکەن ژ هندێ کو ئەڤ یاسایە بڤی شێوازی دەربازببیت و(بڕگا دوو ل مادا ٩) ب هەمی شێوەیان بهێتە ژێبرن و نەمینیت،ژبەرکو ئارمانجا وان یا زەلالە و ئاشکرایە کو ئەو ژی نەهێلان و بێ ئومێدکرنا دەنگێ نەرازیە ل نوکە دا و داهاتی ل هەرێما کوردستانێ دا.
دگەل ڕێزێ دا ..

بەشدار حەسەن
ل جهێ تیما پارێزەرێن بەهدینان
٢٦ی ١٢ی ٢٠٢٢
-----------
ســــــــۆرانی/

پەیامێکی بەپەلە لە پارێزەرانی سزادراوانی بادینانەوە بۆ بەڕێزان لایەنە سیاسییەکان و سەرۆک و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانی کوردستان و هەر لایەنێکی تری پەیوەندیدار..

ئامانج له‌م بڕگه‌ یاسایه‌ نەهێشتن و بێ ئومێدکردنی دەنگی نارازیە لە ئێستا و داهاتوی هه‌رێم

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
سلاو و ڕێز
بەڕێزان، سەبارەت بە رەشنووسی یاسای لێبووردنی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگە ٢ی ماددە ٩ی رەشنووسی یاساکەدا هاتووە کەوا (ئەو تاوانانەی بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم گرێدراون، لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە)، کە ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی ئەم لێبووردنە گشتییە سزادراوان و راگیراوانی بادینان و هەمو زیندانیانی تری سیاسی نەگرێتەوە کە بەپێی (ماددە یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣) سزادراون یان راگیراون و لەقۆناغی دادگاییکردن دان.
بۆیە ئێمە وەک پارێزەرانی بەرگریکار، داواکارین لە بەڕێزتان کەوا بەهیچ شێوەیەک نەهێلن و رێگری بکەن لەوەی ئەم یاسایە بەم شێوازە تێبپەڕێنرێت و (بڕگە دوو لە ماددە ٩) بە هەموو شێوەیەک بسڕێتەوە و نەمێنێت، لەبەر ئەوەی ئامانجەکە روون و ئاشکرایە کە ئەویش نەهێشتن و بێ ئومێدکردنی
دەنگی نارازیە لە ئێستا و داهاتو لە هەرێمی کوردستان .
لەگەڵ ڕێزدا ..
بەشدار حەسەن
لە جیاتی تیمی پارێزەرانی بادینان
٢٦/ ١٢/ ٢٠٢٢


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟