پیرۆزبایی ته‌نیا شایه‌نی ئێوه‌یه
| Tuesday, 01.03.2023, 04:19 PM |
به‌بونه‌ی ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم پێشكه‌شی پارێزه‌ره هه‌ره نموونه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه بریتین له ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی دۆسیه‌ی گیراوان و سزادراوانی بادینان
چاوی یه‌ك به‌یه‌كتان ماچ ده‌كه‌م و ده‌ستی گه‌رمتان ده‌گۆشم ئێوه نمونه‌ی جوانی مه‌یدانی بواری یاسان له‌م هه‌رێمه‌دا كه به هەوڵ و تێکۆشان و شەونخوێنی، له‌سه‌ر حسابی خۆتان مایه‌ی ویژدانتان نواند و ئێمه‌تان هه‌رگیز ته‌نیا به‌جێ نه‌هشت و بۆپاراستنی ژیانی کەسانی بێ تاوان و به‌كه‌رامه‌ت كه‌س له‌ئاست ئیوه خه‌مخۆر نه‌بووه
هه‌رگیز جوامێری و فیداكاری ئێوه له‌بیر ناكه‌م تا مردن و بڕواش ناكه‌م هیچ كام له‌و گیراوانه‌ش هه‌تا مردن له‌بیری كه‌ن، چونكه ئێوه بوون تاكه چرای و موڵکی ئازادیخوازان و ڕۆژنامه‌وانان و زوڵم لێكراوان، ئێوه بوون تاكه چرای ڕۆناكی گوشه‌ی ژووره ته‌سك و تاریكی زیندانه تاكه‌كه‌سیه‌كان
سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بمێنن بۆ مێژووه تاریكه‌كانی پڕ له بێدادی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان
به‌ڕێز: Bashdar Hasan
به‌ڕێز: رمضان الارتيسي
به‌ڕێز: Parezar Shorsh Lak
به‌ڕێز: Kamaran Sarmamy
به‌ڕێز: Parêzer Rêving Kurdistani
به‌ڕێز: Karzan Dzayi
به‌ڕێز: شۆڕش كه‌ریم
به‌ڕێز: ڕێباز وسۆ
به‌ڕێز: محه‌مه‌د عه‌بدولا
به‌ڕێز: فریدون فیزی
و هه‌میش به‌ڕێز هه‌رێم ره‌فعه‌ت و هه‌موو ئه‌و پاڕه‌زه‌ره خۆشه‌ویستانه‌ی كه گرنگیان به دۆسیه‌ی گیراوانی بادینان داوه و ناویان له‌قه‌له‌م كه‌تووه.
بێریڤان بەرگارەیی
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved