TEVDA Press

زیندانیانی بادینان لەناو زینداندا سزادران

| Thursday, 01.05.2023, 12:42 PM |



“دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن”  
ـ بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانیكراوانی بادینان ڕایگەیاند: ئەیاز كەرەم یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان لە دوای نیوەرۆی سێ شەممەوە سزا دراوە و لەهاورێکانی جیاکراوەتەوە و براوەتە قاعەیەکی دیکە ،
بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەشكرد هۆكاری سزاكەیان بە بیانووی پرسی ئەمنیە، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە دەیانەوێت بیانوو بدۆزنەوە بۆیان چونكە دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن.
چوار لە زیندانیكراوان رۆژی 16/3/2023 وادەكەیان تەواو دەبێت و ئازاد دەكرێن و شێروان شێروانیش رۆژی 3/6/2023 ئازاد دەكرێت.
تەڤدا پرێس