TEVDA Press

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە

| Thursday, 01.12.2023, 03:19 AM |


لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی هیومان رایتس وۆچدا هاتووە :
🔻زیندانیکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان لە دادگاییکردنێکی پڕ لە پێشێلکاریی و دەستوەردانی سیاسیدا بەڕێوەچووە و سزایان بۆ دەرکراوە.

🔻حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دەستگیرکردنی خەڵکانی ناڕازیی و رەخنەگر

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە و لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دەستگیرکردنی خەڵکانی ناڕازیی و رەخنەگر.
• هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەکەیدا، کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون لە هەڕەشەکردن لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی کۆمەڵگەی مەدەنییان کردە ئامانج.

•هەروەها تیایدا هاتووە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوان پێش ئەنجامدانی خۆپێشاندانێک دەستگیرکران، کە رەخنەگرانی حکومەت داوای ئەنجامدانی خۆپێشاندانیان کردبوو.
لە راپۆرتەکەدا باس لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینانیش کراوە و ڕایگەیاندووە، حوکمی زیندانیکردنی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە لە دادگاییکردنێکی پڕ لە پێشێلکاریی و دەستوەردانی سیاسیدا بەڕێوەچووە و سزایان بۆ دەرکراوە.
تەڤدا پرێس