TEVDA Press

قادر نادر

بەهۆی نەنوسینی ووشەی نەمر بۆ مەلامستەفا ٢٨ ساڵە شوێن بزرە

| Thursday, 01.19.2023, 01:17 PM |



ـ مەلا ئەحمەد مستەفا محەمەد ، خۆشنوسیکی بەناوبانگی دەڤەری سۆران بەگشتی و حەریر و باتاس بەتایبەتی بوو .
لە ساڵی ١٩٩٦ لقی پارتی دەچنە لای و داوای نوسینی لافیتەیەکی لێ دەکەن ، لەنێو ووشەکانی نێو نوسینەکە نوسرابوو مەلا مستەفای نەمر . ئەویش وەک کەسێکی باوەڕداری ئاینی گوتبووی چیتان دەوێ بۆتان دەنوسم بەڵام من باوەڕم وایە بەس خودا نەمرە ، بۆیە نانوسم کە مەلامستەفا نەمرە.
دوای چەند ڕۆژیک پیاوەکانی عەلی حوسین دەیڕفێنن و بەئێستاشەوە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە .
شایەنی باسە بەدەر لەو خۆشنوسە ١٦ کەسی تر لەو دەڤەرە تیرۆرکراون ، ئەمە جگەلەوەی دوای وون بوونی ئەو خۆشنوسە ،دایکی لەتاوی  لەناوبردنی کورەکەی مرد و ژنەکەشی کەوتۆتە سەرجێگا و  دوو براشیان  دوای تاوانەکە ئەشکەنجەدا.
قادر نادر