وتار

بۆ چی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیڵی، خەلاتی بەخشیە مەلا مستەفا بارزانی!

Sunday, 01.22.2023, 09:52 AM


ئەو نۆتو شوجاعەی مەداڵیای {عیبری ئالۆف} كە لەڵایان (مەیر ئامیت) سەرۆكی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیڵی، بەخشرایە مەڵا مستەفا بارزانی!

پەیوەندیەكانی قەوارەی (زایۆنیزمی ئیسرائیڵی)و، بنەماڵەی (مەڵا مستەفا بارزانی!) پەیوەندیەكی ئاڵۆز و دوورو دڕێژە، ڕۆژێكی تر بە جوانی باسی ئەو پەیوەندیە دەكەم لەگەڵ نازناوی (بارزانی!) ئاخۆ ئەو ناوە لە كوێ سەرچاوەی گرتوە چۆن بنەماڵەی مەڵا مستەفا نازناوی (بـارزانـی)یان، دزیوە، كە هیچ پەیوەندیەكی بە بنەماڵەی مەڵا مستەفاوە نیە!.
ئیمڕۆ تەنیا تیشك دەخەینە سەر ئەوەی ئاخۆ مەڵا مستەفا چۆن ئەو نۆتو سوجاعەیەی پێ بەخشرا؟ دوای چەند ساڵ مەشق و ڕاهێنان لە دەزگای هەواڵگری (مـۆســاد)ی ئیسرائیڵ، گەورەترین مەداڵیای {عیبری ئالۆف} نـۆتـو سوجاعـەی بەخشرایە (مەڵا مستەفا بارزانی!) بە پڵەی مەیجر جەنەڕاڵ.

ئایا هەر بەراست كێ جاسوسی وڵاتان بوو؟
(شێروان شێروانی) ڕۆژنامەنووس و چاڵاكوانانی شێڵادزێ و بادینان، كە دادگاكەی بنەماڵەی بارزانی، بە تۆمەتی جاسوسی بۆ وڵاتان هەریەكەیان بە (٦ساڵ) زیندانی سزا داون!! هەر بەراستی ئەوان جاسوس بون؟ یان خودی مەڵا مستەفا بارزانی و، ئیدریس و مەسعودی كوری، كە هەرسێكیان مەشق و ڕاهێنانیان بینیوە لە دەزگای هەواڵگری (مۆساد)ی ئیسرائیڵی لە شاری حەیفا.

(مەڵا مستەفا بارزانـی) قوتابیەكی گوێرایەڵی دەزگای هەواڵگری (مۆسادی ئیسرائیڵـ)ـی بو، كە مەشق و ڕاهێنانی پێكراوە لە ساڵی (1960 تا 1968)، هەروەها لەڵایان (مەیر ئامیت) سەرۆكی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیڵ، لە ساڵی (1963)دا، نۆتو سوجاعەی {عیبری ئالۆف} كە بەرزترین مەداڵیای سەربازییە لە ئیسرائیڵ، بە (پلەی مەیجر جەنەڕاڵ) بەخشرایە (مەڵا مستەفا بارزانی) كە هەموو ئەرك و مەشق و ڕاهێنانەكانی دەزگای هەواڵگری {مۆساد}ی ئیسرائیڵی بینیوە.
هەروەها مەڵا مستەفا بارزانی، تا ساڵی (1975) واتا تا ئاشبەتاڵەكە، ڕۆژانە نامە و مەسجی ئاڵوگۆر كردوە لەگەل دەزگای هەواڵگری مۆساد، وە زوو زوش سەردانی ئیسرائیڵی كردوە، سەرۆكی دەزگای مۆساد و تیمەكەشی بە هەمان شێوە بێ دابڕان سەردانی مەڵا مستەفایان كردوە لە ئێران و لە سنوری حاجی ئۆمەڕان و لە پێنجوێن و لە شاخەكانی كوردستان. دەزگای هەواڵگری مۆساد، خێوەتێكی تایبەت بە خۆیان هەبوە لە نزیك مانەوەی مەڵا مستەفا بارزانی، هەروەها چەند خێوەتگایەكشیان كردۆتە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە مەڵا مستەفا و پێشمەرگەكانی، كە بە دایم پزیشكەكانی دەزگای مۆساد و تیمێكی تایبەتی مۆساد چاودێری مەڵا مستەفا بارزانییان كردوە، مەڵا مستەفا، ئەندامێكی دانەبراو بووە لە دەزگای (مۆساد) تا ئاشبەتاڵەكەی ساڵی (1975). هەروەها موچەی مانگانەی مەڵا مستەفا لە دەزگای هەواڵگری مۆساد بڕی (50هەزار دۆڵار) بوە، جگە لە یارمەتی لۆجیستی و چەك و تەقەمەنی و دابینكردنی پزیشكی تایبەت، هەروەها دابینكردنی هێڵیكۆپتەرێكی هێزی ئاسمانی ئیسرائیڵ، كە تایبەت بوە بە مۆساد، زۆرجار ئیدریسی كوری مەڵا مستەفا، فڕۆكەوانی ئەم هێڵیكۆپتەرەی كردوە! كە دەزگای مۆساد بۆ حاڵەتی نەخوازرا و گواستنەوەی مەڵا مستەفا و كورەكانی بۆ بنكەی مەشق و ڕاهێنانەكان لە شاری (حەیفا)ی ئیسرائیڵ، هەر كاتێك مەڵا مستەفا پێویستی پێ بویبێت ئامادە بوە.

لە ساڵی (1966) لەبەر هۆكاری هاتوچۆی هەمیشەی لە نێوان سنورەكانی ئێران و ئیسرائیڵ، دەزگای (مۆساد) بیر لەوە دەكاتەوە كە ژورێكی تایبەت بەخۆیان بكەنەوە لە ناو خاكی ئێران، بۆ مەبەستی مەشق و ڕاهێنان و پەروەردەكردنی مەڵا مستەفا و ئیدریس و مەسعودی كوری.


بۆ ئەو مەبەستە دەزگای هەواڵگری مۆساد، هەئەندامێكی خۆیان بە پڵەی جەنەڕاڵ بە ناوی (ساگی چۆری) بە تەنیا دەنێرنە ڵای (شای ئێران) تا رەزامەندی بنوێنیت و ڕێگا بدات ئەو بنكەیەی دەزگای مۆساد بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنانی مەڵا مستەفا و چەكدارەكانی لە ناو خاكی ئێران بكرێتەوە، بەڵام (شــای ئـێران) رازی نابێت و بە ئەندامەكەی (مـۆسـاد) دەلێت، ئێوە زۆر بە جدی لە ئیشەكە گەیشتون؟! من رازی نابم بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە ناو خاكی (ئێران) بكرێتەوە، چونكە من زۆر رقم لە (كــوردە) من تەنیا مەڵا مستەفا و چەكدارەكانی بەكاردێنم لە دژی (حكومەتی عێراق)! هەرچەند ئەوكات پەیوەندیەكان (ئیسرائیڵ و شای ئێران) لەو پەری باشی دابون، بەڵام شا رازی نەبو بەو داوایەی مۆساد، هەر لە ڕێگای شای ئێران، دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیڵی، چەك و تەقەمەنی و پێداویستی پزیشكی بۆ مەڵا مستەفا ڕەوانە كردوە!
(شـای ئـێران) ئەوەشی بەو ئەندامەی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیڵی گوتوە، كە من رازیی بویمە ئێوە چەك و تەقەمەنی لە ڕێگای ئێمە و ئێرانەوە بگەیننە دەستی مەڵا مستەفا، بەو مانایە نایت كە ئێمە دڵخۆشبین و دۆستی كورد و مەڵا مستەفا بین! بەڵام لە ئێستادا ئێمە ئەو هەڵانە دەقۆزینەوە چونكە ئێمە كەسێكی باشترمان لە مەڵا مستەفا بارزانی، دەست ناكەوێت! بۆ ئەوەی ئێمە چەكدارەكانی مەڵا مستەفا بەكاربێنین تا حكومەتی عێراق ناچار بە گفتوگۆ بكەین لەسەر كێشە و ناكۆكییەكانمان!!!
تێبینی: لە ماوەی ئەو هەموو ساڵەی مەشق و ڕاهێنانەكانی مەڵا مستەفا بارزانی و ئیدریس و مەسعودی كوری، لە دەزگای مۆسادی ئیسرائیڵ، هەم لە شاری (حەیفای ئیسرائیڵ) هەم لە ئێران سنوری حاجی ئۆمەڕان، بە دایم هاتوچۆی گەرم هەبوە لە نێوان دەزگای هەواڵگری مۆساد و مەڵا مستەفا و كورەكانی، كە بەبێ دابران زۆربەی كاتەكان (ئەلیزێر تسافریر) سەرۆكی خانەنیشكراوی دەزگای هەواڵگری و (مەیر ئامیت) سەرۆكی دەزگای (مۆساد) هاتونەتە لای مەڵا مستەفا بارزانی، لە ناو خاكی كوردستان، بە مانگ لای مەڵا مستەفا، ماونەتەوە مەشق و ڕاهێنانیان بە خۆی و بە كورەكانی كردوە، تا هەموو قۆناغەكانی هەواڵگری دەزگای جاسوسی مۆسادیان بریوە! هەروەها مەڵا مستەفا بارزانی، بە پڵەی (مەیجر جەنەڕاڵ) مەداڵیای {عیبری-ئالۆف}ی پێ بەخشراوە. لە كاتی بەخشینی ئەم مەداڵیایە لەڵایان مۆسادەوە، (مەڵا مستەفا بارزانی!) وەك سەرۆك و دامەزرێنەری (شۆرەشی كوردی) ناویان هێناوە! هەروەها دەزگای هەواڵگری مۆساد دوو دكتۆری تایبەتیان بۆ مەڵا مستەفا دانابو، یەكێكیان دكتۆری (ددان) بوە، بە دایم لەگەڵ مەڵا مستەفا بارزانییدا لە ئێران و لە شاخەكانی كوردستان سورایتەوە چاودێری وردی تەندروستی مەڵا مستەفایان كردوە! بە تایبەت كە مەڵا مستەفا بارزانی، بە دەست ئازارێكی زۆری (دەم و ددانەكانی) ناڵاندویەتی، چونكە وەك دەزگای (مۆساد) ئاماژەی پێ كردوە، مەڵا مستەفا بارزانی، بە دایمەن بەدەست ئازارێكی زۆری (پدوو-ددانەكانی) ناڵاندویەتی، چونكە زۆر جگەرەی كێشاوە، زۆریش حەزی بە چای رەش كردوە، بەدایم چایە و جگەرەی كێشاوە، ڕۆژانەش بە هیچ شێوەیەك ددانەكانی پاك نەكردۆتەوە!.

ئەوەش بوەتە هۆكاری تێكچونی سیستەمی دەم و ددانەكانی مەڵا مستەفا، بەدەست ئازارێكی زۆری هەمیشەی پدو و دەم و ددانەكانی ناڵاندویەتی، بە هەمان شێوە ئێستا مسعودی كوری هەمان نەخۆشی و كێشەی تەندروستی دەم و ددانەكانی هەیە.
دەزگای (مۆساد) دەگێرێتەوە و دەلێت: جارێكیان سەرۆكی دەزگاكەمان (مەیر ئامیت) لە یەكێك لە سەردانەكانی بۆ لای مەڵا مستەفا، لە شاخەكانی كوردستان لە سنوری (حاجی ئۆمەڕان) كاتێك سەرۆكی (مۆساد) دەگاتە ئەوێ تەنها چەند چەكدارێكی عیماكانی مەڵا مستەفا، لەوێ دەبن! سەرۆكی (مۆساد) زۆر تورە دەبێت و بە عیماكانی مەڵا مستەفا دەلێت كوا مەڵا مستەفا؟ چونكە من ئاگادارم كردەوە كە سەردانی دەكەم! عیماكانی مەڵا مستەفا، بە سەرۆكی دەزگای (مۆساد) دەلێن: ببورە مەڵا مستەفا تۆزێكی تر دەگەرێتەوە چونكە تایبەت لەبەر خاتری جەنابت چوەتە (پێنجوێن) بۆ ڕاوكردنی!!!
دەلێت كاتێك مەلا مستەفا، گەڕایەوە لە پێنجوێن بۆ (حاجی ئۆمەڕان) بینیم (ورچێكی) بە زیندوی ڕاوكردوە! مەڵا مستەفا، بە (مەیر ئامیت) سەرۆكی دەزگای هەواڵگری مۆسادی گوتوە، كاتێك مەسجەكەی تۆم پێگەیشت كە گوتت دێم بۆ لات، منیش بیرم لەوە كردوە ڕاوێكی باشت بۆ بكەم جا چ ئاسكێك بێت یان هەر شتێكی تر بۆ جەنابت ئامادە بكەم، بەڵام تەنیا ئەو ورچەمان پێ ڕاوكرا !!!مەڵا مستەفا ورچەكەی بە زیندوی پێشكەش بە (مەیر ئامیت) سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیڵ، كرد، ئەویش ماوەی دوو حەفتە ڵای خۆی لە خێوەتگەكەی هێشتەوە لە نزیك مانەوەی مەڵا مستەفا، دواتر وەرچەكەیان لەگەڵ خۆیان بردە ئیسرائیڵ.
*هەروەها مەڵا مستەفا بارزانی، ئەندامی گرووپی {ئیرگون} بوە، كە ئەم گرووپە فەرعێك بوە لە بەرنامەی (زایۆنیزم) لە دوای گرووپی (هاگانا) لە ساڵی (1931) دامەزراوە، لە ساڵی (1948)دا، هەڵوەشێندراوەتەوە.
هەروەها مەڵا مستەفا ئەندامی گرووپێكی تریش بوە بە ناوی (لێهی) كە ئەم گرووپەش لە ساڵی (1940) دامەزرا، لە ساڵی (1948)دا، هەڵوەشێندرایەوە.
دواتر لە ساڵی (1948)دا، دەوڵەتی (ئیسرائیڵ) دامەزرا، ئەم گرووپ و دامەزراوانە بۆ یەكخستن و دەستبەسەرداگرتی تەواوی خاكی (قـودس) بوە، بۆ سەر قەوارە و بەرنامەی (زایۆنیزم) كە بریتی بو لە دەوڵەتی (ئیسرائیڵی مەزن) كە خۆی دەبینیتەوە لە تەواوی خاكی ئیسرائیڵ و فەڵەستین و بەشێكی خاكی لوبنان و سوریا و میسر.
هەروەها *مۆساد* دەلێت: مەڵا مستەفا بارزانی، ژنێكی ئیسرائیڵی جووی هێناوە بە نهێنی، منداڵیشی لێی هەیە! واتا (مسعود بارزانی!) برا و خوشكی زیاتری هەیە، بێ لە برا و خوشكە رووسییەكان! هەروەها بارزانییەكان شوێنێكی تایبەت وەك (مەتحەف - مۆزه‌خانه‌یان) هەیە لە ئیسرائیڵ، كە هەموو بەڵگە و نهێنییەكانی تێدا هەڵگیراوە! چونكە لە ئەساسدا نازناوی (بـــارزانــــی) كورتكراوەیەكی نهێنی نازناوی جوڵەكەكانی ئەڵمانیایە، كە بنەماڵەی مەڵا مستەفا ئەم نازناوەیان (دزیوە) واتا نازناوی بارزانی، هیچ پەیوەندیەكی بە بنەماڵەی مەڵا مستەفاوە نیە، ئەوان نازناوی بارزانییان دزیوە وەك باشگریی ناوی خۆیان داناوە!!! لە بابەتەكانی ئایندەم بە وردی باسی ئەو فەزیحەتە گەورەیە دەكەم كە عەرشی بنەماڵەی مەڵا مستەفا (بارزانی!) دەهەژێنیت و ئەو بەڵگانە هەمووی لە ئایندەدا دەكەمە (كتێب)و بڵاوی دەكەمەوە بۆ رای گشتی.. ئەگەر ئەوە روبدات مێژووی (100ساڵەی) چەواشەكاری بنەماڵەی مەڵا مستەفا (بارزانی!) بەدڕۆ دەخەمەوە بە بەگڵەی مێژووی و باوەڕپێكراو، دەیسەڵمێنم كە لە ڕۆهەڵاتی ناوەراست شتێك نیە بەناوی (عەشیرەتی بارزانی) یان بە ناوی عائیلەی بارزانی! جگە لە كچێكی جووڵەكەی ئەڵمانی كە ئەم نازناوەی بەر لە (٧٠٠ساڵ) لەگەل باوكی خۆی هێناویەتە عێراق و كوردستان و قەزای (ئامێدی). لە ئایندەیەكی نزیكدا چاوەرێی ئەم بابەتە هەستیارە بكەن...
بۆیە لێرە بەدواوە دروست نیە دەستەواژەی (بارزانییەكان) یان نازناوی (بـارزانــی) بە هیچ شێوەیەك بۆ بنەماڵەی (شێخ ئەحمەد) و مەڵا مستەفا، بەكار بێنن! چونكە (بارزانی) ناوی عائیڵەیەكی جووڵەكەی ئەڵمانییە كە ڕەچەڵەكیان دەگەرێتەوە بۆ بنەمالەی (ڕۆتشێڵد - Rothschild) دامەزرێنەری (زایۆنی) هەروەها لە یەكێك لە (تەوراتەكانی) حاخامە جووەكان ناوی (بارزانی) هاتوە!




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟