ته‌ڤداپرێس راگەیاندنێکی سەربەخۆیە، کار بۆ دەرخستنی راستیی و تاوانی دەسەڵاتی ستەمکار دەکات

هەواڵ

کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەهەولێر ڕایدەگەیەنێت

(83 بینراوە)   | Wednesday, 01.25.2023, 05:55 PM |



🔻ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە بونیادنانی ژینگەیەک دەکات کە تیایدا ڕۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و بە بێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و تۆڵەلێسەندنەوە کاری خۆیان بکەن
🔻ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵە خۆجێی و نێودەوڵەتیەکان بۆ نەهێشتنی پێشێلکاریەکانی دژی ڕاگەیاند دەکات
دەقی بڵاوکراوەکەی کونسوڵخانە ئەمریکا لەهەولێر
ـ بەم دواییانە سەنتەری #میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لە #هەرێمی_کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە. ڕاپۆرتەکە لە ژێر ناونیشانی (پارێزەرانی یاسا لە ئەرکەکانیان ‌هەڵدەگەڕێنەوە: زەبروزەنگی هێزە ئەمنیەکان، یاسای ڕۆژنامەگەری پەکدەخات) بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بە ٤٣١ ڕاپۆرتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ٣٠١ #ڕۆژنامەنووس و ناوەندی ڕاگەیاندن دەکات. جێی نیگەرانیە ئەو زیادبوونە لە ژمارە و سروشتی نیگەرانکەری پێشێلکاریەکان دەبینین کە لە ناویاندا هێرشی ئەلیکترۆنی، پشکنینی نایاسایی ئامێری #ڕۆژنامەنووسان، دەستگیکردن و دەستبەسەرکردنی نایاسایی ڕۆژنامەنووسانی تێدایە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵە خۆجێی و نێودەوڵەتیەکان بۆ نەهێشتنی پێشێلکاریەکانی دژی ڕاگەیاند دەکات و پشتیوانی لە بونیادنانی ژینگەیەک دەکات کە تیایدا ڕۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و بە بێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و تۆڵەلێسەندنەوە کاری خۆیان بکەن. تکایە کلیل لەم لینکە بکە بۆ بینینی ڕاپۆرتەکە بە کوردی: https://tinyurl.com/bdem2pdh  و عەرەبی: https://tinyurl.com/2bj683f3  و ئینگلیزی: https://tinyurl.com/ydn5cu5p

The Metro Center to Defend Journalists recently published its 2022 report on press freedom violations in the IKR. The report is entitled, "Failure of Law Enforcement to Fulfil Duties. Infringement of Press Rights by Security Forces”, and documents 431 violations against 301 journalists and media outlets. It is concerning to see an increase in the number and seriousness of these press violations which included cyber attacks, illegal searches of journalists’ devices, and illegal arrests and detentions of journalists. The U.S. supports local and international efforts to eliminate press violations and create an environment where journalists can work freely and without fear of harassment, intimidation, and retaliation. Please see link to the full report in Kurdish: https://tinyurl.com/bdem2pdh , Arabic: https://tinyurl.com/2bj683f3 , and English: https://tinyurl.com/ydn5cu5p

Metro Center

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
دانیشتنی سەرۆکێکی نەخوێنەوار لەسەر مێژوویەکی پڕ لە درۆ
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟