TEVDA Press

رەنجدەر گڕاوی

کاکە کە نازانیت ئێمە دەزانین پانتۆل و شەروالەکەی بەرت پارەی دزاروی ئێمەیە .

| Friday, 02.24.2023, 06:11 PM |


جیاوازی ئێمە لەوە دایە لەگەل هەموو ئەوانی تر وێنە گەورەکە دەبینین نەک بچوکەکە، ئەوەی ئێمە دەیکەین جیاواز کە کەس پێش ئێمە نەکردووە بۆیە ئەوەی رقێک لە دلیدا بێت یا حسودی بەوە ببات کەناتوانێت وەکو ئێمە بێت دێت لە وێنە بچووکەوە ژهری خۆی دەرێژێت.
🔶 جارێ با ئەوە روون بێت لای هەمووان لاهور یەکێکە لە چەتە سیاسەتیەکانی کوردایەتی دەستی سوورە بە خوێنی بە خوێنی هاوڵاتیان ، دزێکی هەلتۆقیووە لەسەر پشتی خەلک، هیوای ئەوەمان هەیە رۆژێک ببینین و سێلفێکی ریسواکردنی لەگەل بگرین.
🔶 بەشێکی زۆر لەوانەی رەخنە لەوە دەگرن بۆچی شڤان ئازاد و ئیسماعیل سیان کەسێک هێلکە باران دەکەن و کەسێکیش گولی پێشکەش دەکەن ، ئەوا ئەوانە زۆر بچوک و رق لەدل بیردەکەنەوە چونکە وێنە گەورەکە نابینن.
ئەوە نابینن ئەمە داهێنانە لەوەی کەسێک کاری باشی کرد دەبێت رێزی بگیرێت نەک ریسوابکرێت.
دێمە سەر ئەسلی بابەتەکە ئەم نوسینە نە گۆرانەکان و نە جەمەعاتی نەوەی شاسوار و نە پارتیەکان ناکرێتەوە چونکە ئەوان لە روانگەی رق و دژبەری رەخنە لەم بابەتە دەگرن نەک نەزانی و نەبینی وێنە گەورەکە
ئەم بابەتە وەلامێک بە ئیبراھیم علی و بوار نیوزە.
کاک ئیبراهیم لە نوسینەکەی هێرشی ناڕەوا و دیفاعێکی شەرمنانە دەکات.
کاک ئیبراهیم تۆ لە کوردستانی بێزەحمەت لە کەسوکاری ئازادیخوازانی بادینان و ئەو کەسانەی ئازادکراون بپرسە زکری هەقی ئەوەی هەبوو گولی پێشکەش بکرێت یانا؟ دەزانم ئەوەش ناکەیت بۆیە قسەی دوو لەوانە لەکۆمێتدا دادەنێم.
پاشان وەلامی هەموو قسەکانیشت نادەمەوە بەلام بزانە سەردەمی ئیوش دێت ئێمە لەبەر شێوازی نوێ و هەبوونی دزی گەورە مەجالی ئێوەمانانمان نیە ، ئەگینا دەستی نوسین و دەمی قسەشمان هەیە.

کاک ئیبراهیم ئا بێزەحمەت پێمان ئەو دەزگایەی کە تۆ کاریتیادا دەکەیت و مووچەی لێوەردەگیرێت بە سپۆنسەری کێ بەرێوە دەچێت مالی کۆسرەت یا کەسی تر ؟!
تۆ بەم گەنجانە دەلێت نەزان ئایا کاکی زانا تۆ نازانیت ئەو شەروالەی لەبەرت دایە ئەو نانەی دەیخۆیت سەرچاوەکەی پارەی دزراوە؟!

ئێستا کێ باشترە ئەم گەنجانەی شێوازی نوێی کاریگەر و داهێنانە دەکەن یا کاری تۆی رۆژنامەنوسی کەسەرچاو کەی پارەی دزراوە.

تۆ لە ژیانت یەک چرکە کارت بۆ فراوانکردنی ئازادی نەکردووە بەبێ مووچە کەچی ئەم برادەرانی بەریتانیا شەورۆژ قەسەریان لە بەرپرسان کردۆتە کونە مشک بە گیان و گیرفانی خۆیان کاردەکەن.
رەنجدەر گڕاوی