لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لەبارەی خوێندنی ئۆنڵاینەوە

Monday, 09.14.2020, 08:46 AM


دانیشتوانی کەنەدا نزیکەی ٣٧ ملیۆن کەسە، وڵاتێکە لەڕووی ڕووبەرەوە ئەوەندە گەورەیە، بەجۆرێک دووری نێوان شارێکی وەکو ڤانکۆڤەر بۆ شاری مۆنتریال، بەفڕۆکە چوار سەعات دەخایەنێت ( دووری ھەولێر بۆ ناوەندی ئۆروپا)، تەنیا لەروی جیاوازی کاتیش بۆ نمونە شاری مۆنتریال لەگەل ڤانکۆڤەر ٣ کاتژمێرە.
ئەم وڵاتە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە بە جۆرێک بەیەکەوە بەستراوەتەوە، ھەر کەسە و لە ڕێگەی کۆدێکەوە تەواوی زانیارییەکانی تۆمار کراوە، بۆ نمونە، کەسێک دەسال پێش ئەمڕۆ، تاوانێک، یان ھەر سەرپێچیەکی یاسایی کردبێت و تۆمار کرابێت، لەم سەری کەنەداوە پۆلیسێک لە رێگەی کۆمپوتەرەکەی بەردەستی، بەیەک کلیک دەزانێت ئەمە کراوە!
دوو سال لەمەوبەر، بەیانییەک کارەبای شوقەکەم بڕا، شتێکی سەیر بوو!! چونکە کارەبا بەھیج جۆرێک نابڕێت مەگەر ڕوداوێکی سروشتی ڕوو بدات، تەلەفۆنم بۆکۆمپانیاکە کرد و کێشەکەیان تێگەیاندم، گوتیان دەبێت بچیتە ئۆفیسێکی کۆمپانیاکەمان، چومە سەنتەری شار و لەھاورێیەکم پرسی ئایا ئۆفیسی کۆمپانیای کارەبا لە کوێیە؟ گوتی لەم بالەخانەیە لۆگۆکەم بینیوە، کە چوینە ناو بالەخەنەکە، ھیچ ئۆفیسی لێ نەبوو، بەلکو ھەر لە ھۆلەکەی ، ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب، مێزێک و لاپتۆپێکی لە پێش بوو ، لۆگۆی کۆمپانیاکەشی لە مێزەکە دابوو ، کە کێشەکەم تێگەیاند و دوای چارەسەرکردنی، گوتی:
- "ھیچ شتێکت لەمالەوە پێ کردوە وەکو تەباخ و ئەم شتانەی پەیوەندی بە ئاگرەوە ھەیە؟".
گوتم: نا
کلیکێکی لەسەر یەکێک لە دوگمەکانی کۆمپوتەرەکەی کردو بە زەردەخەنەیەکەوە گوتی " ئەوە کارەباکەت ھاتەوە".
ئەم چیرۆکەم بۆ ئەوە بوو، کە لەم وڵاتە تەکەنەلۆژیا ئەم ڕۆڵە گەورەیە دەگێڕێت، کەچی لە سەرەتای خوێندنی ئەمسال دەوڵەت بڕیاریدا، ھەموو خوێندنەکە نەکرێتە ئۆنڵاین و بەپێی قۆناغەکان، بەشێکیان ئۆنلاین و بەشێکیش ئامادەبوونی فیزیکی .
لە کوردستان جگەلەوەی لەڕووی ئابووریەوە، باری دارایی خەڵک لەژێر ھێڵی ھەژارییە، سەرباری ئەمەش زۆربەی قوتابییەکان و بگرە مامۆستاکانیش، ھێشتا کێشەی بەکارھێنانی کۆمپوتەریان ھەیە ( سەیری ناوەندی شارەکان مەکەن، دێھاتەکان زۆرترین کێشەی تەکنەلۆژیا و کارەبەیان ھەیە ).
خوێندنی ئۆنلاین، پێویستی بە رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار ھەیە، ژینگەیەک، زەمینەی ئابوری، دەرونی و توانا و سەلیقەیی فێرکار و فێرخواز دەستەبەر بوبێت!
وخاتمھا مسک
دەسەڵاتێک موچەی مامۆستا نەدات، پێلەقە لە گونی مامۆستا بدات و مامۆستا بخاتە زیندان، دەتوانێت خوێندنی ئۆنلاین بەڕێوە ببات؟!!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟