لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئابوری سەربەخۆی ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم شکستیهێنا

Saturday, 03.25.2023, 11:15 AM



توركیا دۆسیەكەی دادگای پاریسی لەبەرامبەر عێراق دۆڕاند
تورکیا بەڵێنیداوە بەبێ رەزامەندی عێراق چیتر نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە نەكات

شەوی ڕابردوو توركیا بەڵێنی بە حكومەتی عێراقیداوە چیتر بەبێ رەزامەندی بەغداد رێگە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان نەدات.  
سایتی (ئارگۆس) تایبەتمەند لەبواری بازاڕی وزە ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو عێراق بە فەرمی لەلایەن توركیاوە ئاگاداركراوە لەوەی لە دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستاندا، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (پاریس)، لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاریداوە.

سایتەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاندووە" ئەم بڕیارە گورزێكی دیكەیە بەر هەرێمی كوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق دەكەوێت".
هەمان سەرچاوە بە سایتەكەی وتووە: توركیا لایەنی عێراقی لەوە ئاگاداركردووە چیتر رێگە نادات بەبێ رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان بگاتە بەندەری جەیهان.

دۆسیەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس ماوەی نزیكەی نۆ ساڵە بەردەوامە، عێراق لەم دادگایە سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركردووە‌و تۆمەتباریكردووە بەوەی لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، رێككەوتنی ساڵی 1973 تایبەتی بە بۆری نەوتی پێشێلكردووە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟