گردبوونه‌وه‌ی ماموستایانی وانه‌بێژ
| Monday, 09.14.2020, 09:24 AM |
له دهوك ده‌ستگیركران
له هه‌ولیر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا
وله سلێمانیش به‌ڵێنیان پێدرا
ئه‌مڕو ئه‌نجومه‌نی ماموستایانی وانه‌بێژ له سه‌رتاسه‌ری كوردستان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی پارتی سوكایه‌تی و هه‌ره‌شه‌یان پێكرا و له دهوكیش 8 كه‌سیان لێ ده‌ستگیركردن وبه‌ڵێن نامه‌یان پێ پڕكردنه‌وه كه نابێ هیچ جموجولێك بكه‌ن.
هاوكات له هه‌ولێریش به ژماره تلفونی نه‌ناسراو هه‌ره‌شه له به‌شێكیان كرا‌و و په‌رت كران له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی گشتی.
له سلێمانیش له‌لایه‌ن دكتور هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كره‌وه، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشهكیانیان درا كه داواكاریه‌كانیان راده‌ست به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش به‌یاننامه‌ی نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژ :
ئەمرۆ دەبوو لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەبچێت بەڵام بەھۆی ھەڕەشەکردنی تووند و گرتنی نوێنەرەکانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای دھۆک و ھەرەشەکردن لە نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای ھەولێر،
کە تەنھا لە ناوەندی ھەولێر زیاتر لە دووسەت وانەبێژ ئامادە دەبوون بۆیە بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارماندا خۆپیشاندان لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتی ھەولێر نەکرێ و تەنھا نوێنەرەکانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای ھەولێر لەبەردەم پارکی شانەدەر بەیاننامە بخوێنینەوە و باس لەو سوکایەتی و بێڕێزیانە بکەین کە بەرانبەرمان کراون و دەکرێن!، ئەم ھەڕەشە و سوکایەتیانە ساردمان ناکەنەوە، چەندین ڕێگەیتر ھەیە دەیانگرینەبەر بۆ داواکردنی مافەکانمان.
نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای ھەولێر
١٣/٩/٢٠٢٠
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved