TEVDA Press

رێباز فارۆق گڕاوی

سەری یاسایان تاشی

| Saturday, 04.15.2023, 09:42 AM |


لە ناو هەولێر بەخۆت بەهێز نەبی دادوەر بی پارێزگاربی سەرۆکی زانکۆبیت هەرچی هەبی ناخوا ئاوا دەرفێندرێی و سوکایەتیت پێ دەکرێت و تەنانەت ئاسان دەکوژرێیی ، چونکە پڕە لە بەڵتەجی و مافیای حزب و عەشیرەتە شەڕانیەکانی حزب پشگیری ڕەش و سپیان دەکات ...
ئەو پارێزەرە ناسراوەی لە شاری هەولێر دوای ڕفێندنی سوکایەتی پێکرا، چیرۆکی ڕفاندن و ئەشکەنجەدانەکەی دەگێڕێتەوە.
محەمە سۆفی یابە، پارێزەری ڕاوێژکار کەتەمەنی ٥۲ ساڵە، لەبارەی چۆنیەتی ڕفاندنەکەی دەڵێت، کاتژمێر یانزەی شەوی ڕابردوو با فێل بانگکراوە بۆ ماڵێک، دواتر بە چوار کەس لێی دراوە و ئەشکەنجە دراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەو هیچ دوژمنایەتییەکی نییە و تەنها کەیسی ژن و مێردێکی لابووە و لە لایەن کەسوکاری مێردی ژنەکەوە ڕفێندراوە و وای لێ کراوە.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئەشکەنجە دراوە، لووت و ددانی شکێندراون و سەریشی تاشراوە، هەڕەشەی ئەوەشیان لێ کردووە، ئەگەر بێت و سکاڵا بکات، ئەوا یان خۆی یان برا یان کچ و ژنەکەی دەکوژن.
دەشڵێت: "من بەرگریکاری یاسا بووم و چۆن دەکرێت ئەوە بەرامبەر یاسا بکرێت."
رێباز فارۆق گڕاوی