TEVDA Press

هونەر عومەر کۆری

پارتی نە حیزبی بەر قرار كردنی یاسایە نە حیزبی بەر قرار كردنی ئاشتی كۆمەڵایەتیە

| Saturday, 04.15.2023, 10:10 PM |


ئەو ڕوداوە قێزەونانەی بۆ چەندان. چارە لە  هەولێری پایتەخت . دەرهەق بە پارێزەران. و ڕۆژنامەنوس .و چاڵاكانی .مەدەنی تەنانەت خەلكی ئاسایش ئەكرێن دەر هاوێشتەی حوكمێكی دەمار گیری خێلەكیانەن لە هیج گونجێكی دوونیا نەبووە هاوڵاتی  دەسەڵات و حوكمەتەكەی خۆی بە مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و چوار دەوری بزانێت هاو شێوەی گرووپە مافیای و لە یاسا دەر چووەكان . مادام. پارتی  دەسەڵاتداری موتڵەقی شاری هەولێرە ئەو جۆرە كارە نابە جێیانە دووبارەبوونەوەیان شتێكی زۆر  ئاسایە.

بە پێچەوانەشەوە ئەو جۆرە ڕوداوانە  نە جێگای شۆكن. نە جێگای تێڕامانی  زۆرن. لە بەر ئەوەی پارتی نە حیزبی بەر قرار كردنی یاسایە نە حیزبی بەر قرار كردنی ئاشتی كۆمەڵایەتیە  بەڵك و ئەو حوكمەی پارتی  هەو لێری پێ بە ڕێوە ئەبات  تێكەلەیەكە لە حوكمی دیوەخانەكان و دەسەڵاتێكی شەڵاتی گەرایی بێسنور. جاڵەبەر ئەوە مرۆف دەبێت  دایم لە حەزەر دابێت   وەئەو جۆرە دەسەڵاتە بە مەترسی لە سەر ژیانی خۆی و هاوڵاتیان بزانێت
هونەر عومەر کۆری