TEVDA Press

داوای دەستبەرداگرتنی گشت پارە جوڵێنراو و نەجووڵێنراوی کۆمپانیای کار(KAR) دەکرێت

| Thursday, 04.20.2023, 02:46 PM |


بەتۆمەتی دزینی نەوتی کێڵگە نەوتیەکان تا پێش(24/9/2010) سەر بە  کۆمپانیای نەوتی باکوور  بوون ، لە دەزگای دادوەری گشتی عێراقی  سکاڵا لەسەر خەمساردی  وەزیری نەوتی پێشووی عێراق و بریکاری وەزیر و تێوەگلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم  و کۆمپانیای کار (KAR)  تۆمار کرا.

لە سکاڵاکە و داوای دەستبەرداگرتنی گشت پارە  جوڵێنراو و نەجووڵێنراوی کۆمپانیای کار(KAR) دەکرێ کە داهاتی نەگەڕاندۆتەوە بۆ گەنجینەی بانکی ناوەندی عێراقی.

داواکاریەکە لەلایەن پەرلەمانتاری عێراق هادی سەلامی ئاراستەی داواکاری گشتی کراوە و داوای جوڵاندنی سکالاکە دەکات.
تەڤدا پرێس