TEVDA Press

درەو مێدیا

کۆمپانیای نەوتی باکور سکاڵامان لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە دادگا تۆمارکردووە

| Sunday, 04.23.2023, 03:30 PM |



دەستی بەسەر وێستگەی قوببە و کێلگەی کۆرمۆر و خورمەڵەدا گرتووە

نوسراوێکی فەرمی کۆمپانیای نەوتی باکور لە بەرواری 21/2/2023 کە بۆ وەزارەتی نەوتی ناردووە، سەبارەت بە داهاتی نەوتی کەرکوک لە ساڵی (2014 بۆ 2017):
وێستگەی (قوببە) لە (24/9/2010) لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هیچ گرێبەستێکمان لەگەڵ کۆمپانیای کاردا نییە کە لە وێستگەکە کار دەکات بۆیە سەبارەت بە داهاتی ئەو وێستگەیە هیچ زانیارییەکمان نییە.

لە (25/4/2021) سکاڵا لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە دادگای بەرایی کەرکوک لەسەر دەستبەسەراگرتنی وێستگەی قوببە لە لایەن وەزارەتەکەیەوە تۆمارکراوە.

لە (12/4/2021) سکاڵا لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێشێلکارییەکانی وەزارەتەکەی بۆ سەر کێڵگەی (خورمەڵە و کۆرمۆر) تۆمار کراوە.
درەو مێدیا