TEVDA Press

ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی بە دەست و پێ کەلەپچەکراوی هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر له کەسنەزان

| Tuesday, 04.25.2023, 09:55 AM |


کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی بە دەست و پێ کەلەپچەکراوی هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر له کەسنەزان :
دواتر لە بەردەم بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کەلەپچەکانیان لێکردەوە ووتەکانی لێ وەرگیرا بە ئازادانە ووتەکانی خۆی دا لە ژووری بەڕێز دادوەر بە ئامادەبونئ بەڕێز ئەندامی داواکاری گشتی و یاریدەدەری لێکۆڵەرەوەی دادی و کاک زەیتۆ سیان نوێنەری یۆنامی و بەندە و پارێزەران باڤێل شيرزاد و کارزان محمدامین لە کەسنەزان ، شایانی باسە لەسەر دوو کەیس یەکیان سکالای ئەفسەرێکی ناو چاکسازی بەپێی ماددە ٢٢٩ و و دوەمیان تۆمەتێکی خراوەتەپاڵ بە ماددە ٢٨٩-٢٩٨ گوایە تەزویرکردوە لە پەنجەمۆرێک لە جیاتی گوهدار زێباری کە رۆژنامەنوس شێروان شێروانی هەردوو تۆمەتی ڕەتکردەوە و ووتی : من بێ تاوانم لەم تۆمەتانەی خراوەتە پاڵم.
هەروەها بەڕێز دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و کاک فيض اللە راوێژکاری سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ هەمان مەبەست نیو کاتژمێر لەگەڵ بەرێز دادوەر دانیشتن و گفتوگۆیان کرد لەسەر هەردو کەیسەکەی شێروان شێروانی
تەڤدا پرێس