كوێستان خان تۆ له‌بیرته؟
| Wednesday, 05.10.2023, 11:13 AM |
به‌ڵام من له‌بیرمه و نه من نه مێژوو قه‌ت له‌بیری ناكه‌ین
من له ڕۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌م ژنه ڕسوا ده‌كه‌م
له ڕۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ 10-05-2022 كه سالیادی ئازادبوونم له‌زیندانه
له بیره‌وه‌ری ئه‌م ڕۆژه‌دا به‌سه‌رهاتێكی خۆم و ئه‌م کوێستان محمده به‌ڵاو ده‌كه‌مه‌وه
ئه‌م ژنه‌ی كه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان گوایه وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیه و له‌سه‌ر خوێنی ڕێژوانهكان و گهرمیانهكان و شه‌قامی ئازادیخوازی گه‌یشتووه ئه‌م پۆسته و ئێستاش به نانی حه‌رام گۆشتی گرتووه له جیاتی پشتگیری له مه‌زلومان و عه‌داله‌ت بكات ئه‌مڕۆ جه‌لاده‌كانی وه‌كۆ ڕایید دلدار خه‌لات ده‌كات.
ئه‌و دلدارهی كه زوڵم نه‌ماوه له زیندانیانی بادینان نه‌كردبێت. ئه‌و دلدارهی كه به سه‌خته‌كاری ده‌ستی هه‌یه له هه‌رچی سزای قورسه به‌سه‌ر كاك شێروان و هاوڕێكانیدا.
كاتێك من له زیندان بووم و له دۆخی هه‌ره سه‌ختدا بووم ئه‌م ژنه هات و قاعه به قاعه ده‌سورایه‌وه كه گوایه به ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێ.
پێ ده‌نا مانگی حه‌وته‌م كه من گیرابووم و قه‌ت ئاگام له ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت مندالانم نه‌بوو.
نه‌داوای ئازادیم له‌و ژنه كرد نه‌ش نان، مانگێك بوو مانم له خواردن گرتبوو بۆ كه مافی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵانم پێ بده‌ن وه‌كو هه‌موو كه‌سێك كه‌چی ته‌نیا ئه‌شكه‌نجه‌م ده‌دیت.
خۆم گه‌یانده ئه‌م كوێستانه و به چاوی پڕ له‌گریانه‌وه پێی ووتم نێزیكی 7 مانگه ئاگام ل منداڵانم نیه ، ته‌نانه‌ت قاتلهكانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بهتێلهفۆن قسه بكه‌ن بۆچی ئه‌م مافه‌م پی ناده‌ن، تكایه داوا بكه با وه‌كو هه‌موو كه‌سێك مافم پێ بدرێت كه ته‌نیا ده‌نگی منداڵه‌كانم گوێ لێ ببێت.
ئه‌م ژنه كه زیاتر وه‌كو پیاوێكی ده‌سه‌ڵات كه‌وته به چاوم به ته‌ییب ڕێوه‌به‌ری زیندان وتی دواێ 2 خولهك ته‌له‌فۆنی پێ بده‌ن به‌ڵام له‌ژێر چاودێریدا... و ڕۆیشت
دواێش نه رێوه‌به‌ر و نه هیچ كه‌س حسابیشی بۆ ئه‌م وه‌زیره نه‌كرد و ئه‌و دوو خوله‌كه‌شیان بهمن نه‌دان.
له‌كاتێكدا كه مانگێك بوو من له مانگرتندا بووم.
لێره‌وه بۆ ئه‌م خانمه وه‌زیره و به رای گشتی راده‌گه‌ینم ئه‌م ژنه كه له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان و له‌ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆن بوون به ده‌سه‌ڵات به‌شێكن له ده‌سه‌ڵاتی زاڵم و سته‌مكار و نابێت مێژوو له‌بیری بكات.
بێریڤان بهرگارهیی
بێریڤان بهرگارهیی
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved