لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خزمەت نەک بۆ کات کوشتن

Monday, 09.14.2020, 10:11 AM


‎(ناسین و کاریگەری - ئامانج و بەکارهێنان)

‎ئاشکرایە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داهێنانێکی گرنگە وئەگەر بەشیاوی بەکاربێت سوودێکی زۆر دەگەیەنێت و کاتێکی زۆریش دەگێڕێتەوەو زۆرێک لەهاوڕێ و دۆستەکان تیایدا کۆدەبنەوە‎ و کۆبوونەوەکەش پێویستی بەشوێن نیە، ئەگەر ئەم کۆبوونەوانە بە ئاراستەی ڕاستدا بڕوات ئەوا هەمووان سوودێکی زۆر لەیەکتر دەبینن، هەروەها هەر لەڕێگەی یئەم تۆڕانەوە دەتوانرێت ئامانجی هاوبەش دابنرێت وهەمووان بەیەکەوە هەوڵی بەدیهێنانی بدەن.

‎بۆ زیاتر ناسینی ئەم تۆڕانە باشتروایە بەباشی پێناسەیان بکەین.

‎پێناسە

‎لەساناترین شێوەدا پێناسەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بریتیە لەشێوازێک لەتەکنۆلۆژیا کە بەکاردێت لەڕێگەی تۆڕی ئێنتەرنێتی جیهانییەوە بەهۆی چەندین جۆر لەئامێرە زیرەکەکانی وەک کۆمپیوتەرو تابلێت و مۆبایل، ئەم ئامێرانەش وا لەخاوەنەکانیان دەکەن کەتوانای پەیوەندیکردن و پێکەوەبەسران و کارلەیەک کردنیان هەبێت لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەبەکاهێنەرانی دیکەی وەک خۆیان و مامەڵەی نێوانیان وەک هاوڕێ و خێزان بەردەوام بێت لەڕێگەی بەشداربوونیان لەم تۆڕانەدا بەبڵاوکردنەوەی بابەتی نووسراو، وێنە، ڤیدیۆ... هتد.

‎بەکارهێنەران

‎بەکارهێنانی ئەم تۆڕانە تەنها لەلایەن تاکە کەسەکانەوە نیە، بەڵکو کۆمپانیا بازرگانیەکانیش لەسەرجەم بوارەکاندا ئەم تۆڕانە بەکاردەهێنن بەمەبەستی دروستکردنی رایەڵەی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکانیان، هەروەها ئەم تۆڕانە بوارێکی فراوانی رێکلامکردنن، هەندێک خزمەتگوزاری دیکەش هەر لەڕێی ئەم تۆڕانەوە ئاسانکاری بۆ کراوە و بەخێرایی دەگاتە دەستی ئەوانەی کەپێویستیانە، هەر لەڕێگەی ئەم تۆڕانەشەوە ئاڵوگۆڕی زانیاری و راگۆڕینەوە و دروستکردنی کۆمەڵگەی تایبەت بەم تۆڕانە لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا.

‎بەهۆی کاریگەریی ئەم تۆڕانەشەوە  نزیکەی نیوەی دانیشتوانی سەر ئەم هەسارەیە لەبەکارهێنەرانی ئەم تۆڕانەن و بیروڕا و بۆچوونی تایبەتی خۆیان لەهەرکات و ساتێکدا بڵاودەکەنەوە و رای خۆشیان لەسەر بڵاوکراوەکانی کەسانی دیکە دەخەنەڕوو کە ئەم خاسیەتەی تۆڕەکان هۆکارێکی کاریگەرە لەگۆڕانکاری لەشێوازی ژیانی خەڵکی و تەنانەت هەڵسوکەوت و شێوەی کارکردنیشیان.

‎گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

‎زۆر بەکورتی گرنگی و کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەم بوارانەدا زیاتر دەردەکەون:

‎یەکەم : پەیوەندیکردن و بەردەوامبوون لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکە :

‎لەڕێگەی ئەم تۆڕانەوە بەکارهێنەران توانای پەیوەندیی خێراو راستەوخۆیان لەگەڵ یەکتر هەیە لەهەر کوێیەکی جیهاندا بن لەڕێگەی چەندین تۆڕی جیاوازی وەک (فەیسبوک، تویتەر، ئینستاگرام، ڤایبەر...هتد) زۆر بەئاسانی بەشێوەیەک کەبووەتەهۆی لاوازکردنی هێڵەکانی تەلەفۆن و پۆستەو پشتنەبەستن پێیان. ئەم توانای پەیوەندیە راستەوخۆ و خێرایە هۆکارێکی کاریگەرە بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی هاوڕێیەتی نوێ بەشێوەیەک هەر بەکارهێنەرێک سەدان یاخود هەزاران هاوڕێی هەیە لەم تۆڕانەدا.

‎دووەم  : پێشخستنی پرۆسەی فێربوون و فێرکردن :

‎سوود لەم تۆڕانە وەردەگیرێت لەپێشکەوتنی پرۆسەی فێربوون و فێرکردندا بەچەندین. جۆر و شێواز، لەوانە :

‎١- سوود وەرگرتن لەبەرنامە فێرکارییەکان کە لەم تۆڕانەوە بڵاودەکرێنەوە.

‎٢- پەیوەندیکردن و بەردەوامبوون لەگەڵ کەسانی شارەزا و پسپۆر لەبوارە جیاوازەکاندا بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست.

‎٣- پێشخستنی کار و بازاڕکاری کە بەهۆی بەکارهێنانی ئەم تۆڕانەوە خاوەنکارە بازرگانییەکان سوودمەند دەبن بۆ زیادکردنی رێژەی فرۆشی کاڵاکانیان و کەمکردنەوەی رێژەیەک لەخەرجیەکانیان بۆ رێکلام و بازاڕکاری، هەروەها زۆرێک لەبەکارهێنەران سەردانی پێگەی کۆمپانیا یان پرۆژە بازرگانییەکان دەکەن بەکەمترین کات و تێچون و زۆر بە ئاسانیش کاڵاکانیان دەگەنە بازاڕە جیهانیەکان وبە ئاسانیش پەیوەندی لەنێوان کڕیاران و کۆمپانیاکانی دیکەدا دەکرێت، و بەئاسانیش فیدباکی کڕیاران دەگاتەوە دەستی خاوەنکارەکان.

‎٤- چێژوەرگرتن و حەوانەوە :

‎بەهۆی کارکردن و فشارەکانی ژیانی رۆژانە، زۆرێک لەبەکارهێنەران بۆ وەرگرتنی پشوویەک روو دەکەنە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەهەندێک لەو یارییانەوە خۆیان سەرقاڵ دەکەن کەفەراهەم کراون لەناو تۆڕەکاندا.

ئامانج

بۆیە هەر لەڕێگەی ئەم تۆڕانەوە دەتوانرێت ئامانجی هاوبەش دابنرێت و هەمووان بەیەکەوە هەوڵی بەدیهێنانی بدەن.

‎ پێویستە هەمووان ئەوە بزانین کەژیان و مامەڵەکردن لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جیاوازە لەژیان و مامەڵەکردنی سەر ئەرزی واقیع،

‎ پێویستە ئەم تۆڕانە بخرێنەوە سەر رێڕەوی شیاوی خۆیان و هەوڵبدرێت بابەتی جیددی و پەروەردەیی و بەئەرزشی تێدا بڵاوبکرێتەوە کەسوودی هەمووانی تێدابێت، هیواداریشم کەسەرجەم ئەو هاوڕێیانەی کەهاوشێوەی ئێمە بیر دەکەنەوە تەواوی هەوڵەکانیان یەکبخەن وئەم کارە ببێت بەیەکەم ئامانجی هاوبەش و هەمووان تێکۆشن بۆ بەدیهێنانی.

*‎ماستەر لەزانستە سیاسییەکان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟