سەگە کێویە بێمۆراڵ و مشەخۆرەکان
| Sunday, 05.21.2023, 12:37 PM |
ڤیدیۆی پشیلەیەکم بینی خۆی بۆ کۆترێک مەڵاس داوە و دەیەوێ ڕاوی بکات! لەوکاتەدا کە دەیەوێ هەڵپەی بۆ بکات، کۆترەکە وا دەزانێ یاری لەگەڵ دەکات و نافڕێت و ناترسێت، بە دڵێکی پاکەوە سەیری پشیلەکە دەکات!کاردانەوەی پشیلەکە زۆر عەجیب و غەریب بوو!
بەو هەموو برسێتی و حەز و چڵێسی و لەزەتی ڕاوکردن و لەزەتی ڕان و سنگی کۆترەوە، پشیلەکە لەو ساتە ناسک و حەساسەدا پەشیمان دەبێتەوە لە ڕاوکردن و ئازاردانی کۆترەکە و دەست دەکات بە یاریکردن لەگەڵی!
*دەیان جار شێر و پڵنگیشم دیوون لەکاتی گرتنی بێچووی ئاژەڵێکدا بەو هەموو برسێتیەوە، ئەخلاقیان ڕێگایان نادات بێچوویەکی بێدەسەڵات بخۆن.
*زۆرینەی ئاژەڵە دڕندەکان وان! هەتا برسییان نەبێت ڕاو ناکەن. هەتا دڵنیایش نەبن کە نێچیرەکانیان ساغ و پێگەیشتوون ، دەست نابەن بۆ ئاژەڵە بێ دیفاع و بێدەسەڵاتەکان.
*بەڵام : کەمتیار و سەگی کێوی وانین، ئەوان مشەخۆر و گەنەخۆر و بێشعور و ناکەسبەچە و بێ مۆراڵن، زۆرینەی خوانەکانیان پاشماوە و نێچیری ئاژەڵەکانی ترن، لە لاکی تۆپیو دەنیشن. بێچووە بەستەزمانەکان دەخۆن، زەفەر بە ئاژەڵە پەککەوتە و بریندارەکان دەبەن.
*هەرکات یادێک لە (شێروان شێروانی) دەکەم و بیری (سەردەشت عوسمان) م دێتەوە، بەدەست خۆم نیە بنەماڵەی مەلا مستەفا بەرزانی وەک ئەو گرووپە سەگە هارە دڕندە کێوییانە دەبینم کە ئەوەندە بێمۆراڵن لە کوێدا نێچیرەکانیان لاواز بوون، لەو کاتەدا زەفەریان پێدەهێنن و دەست و ئەژنۆیان دەشکێنن.
جیاوازیەکە ئەوەیە لە نێوان مرۆڤەکاندا، سەگە کێویە بێمۆراڵەکانی وەکو مەسروور هەرگیز ناتوانن هزر و کەسێتی و مێژوو و هەڵوێست و جوامێریی نێچیرەکانیان ڕاو بکەن . سەردەشت عوسمانەکان سەدان جاری تر دێنەوە سەر ڕێگایان! شێروان شێروانیەکانیش جار دوای جار بەهێزتر و بەهەیبەتتر و خۆڕاگرانەتر دەدرەوشێنەوە لە بەردەمیاندا.
ئەمە کەم نیە!
هێمن ڕەئوف
هێمن ڕهئوف
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved