لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

چی لەناو گۆڕان رودەدات؟

Monday, 09.14.2020, 10:22 AM


پشتیوانیی کوێرانەی "گەنجان"ی سەرکردە و ئەندام پارلەمان و میدیاکارانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەبنەماڵەییبونی بزوتنەوەکە، هەر ئەوەی لێ چاوەڕێدەکرا کە ئەمڕۆ رویداوە لە گردەکە.

پێموایە لە داهاتویەکی زۆر نزیکدا، دابەشبونێکی گەورەتر لەناو گۆڕان رودەدات و هەرکەسێک لەگەڵ هەردو خاوەنەکەی گردەکە هاوڕا نەبێت، یان لە بزوتنەوەکە دەردەکرێت، یان لە چونەناوەوەی گردەکە قەدەغەدەکرێت، یان خۆی ماندو دەبێت و تاقەتی ئەو شەڕەدەنوکەی لەگەڵ بەرژەوەندیخواز و دەستەڵاتخوازەکان نامێنێت. بەپێی قانونیش، گردەکە موڵکی خۆیانە و دەتوانن رێ لە هەرکەسێک بگرن کە نەیانەوێت پێ بخاتە ناو زەویوزاریانەوە.


بەشێک لە ئەوانەی نیگەرانن لە بزوتنەوەکە ئێستا، شەخسیی لەگەڵ من هەوڵیاندەدا تێمبگەیەنن کە "بەبنەماڵەییبونی بزوتنەوەکە راست نییە و دو کوڕەکە بۆ خزمەتی گشتیی دەیانەوێت بزوتنەوەکە بە ئاراستەیەکی باشدا ببەن و زەویوزارەکە لە دەستێکی ئەمین بێت."


ئەوانەی کاری سیاسیی دەکەن، دەبێت لەسەر چەند مەبدەئێک رێکبکەون. ئەو مەبدەئانە هێڵی سور بن، نابێ ببەزێنرێن. لە زۆربەی وڵاتانی دونیا، بۆ نمونە، مەبدەئێک هەیە تەنها دو خول کەسێک دەتوانێت سەرۆک یان سەرۆک وەزیران بێت. ئەو مەبدەئە نابێ بشکێنرێ، ئەگەر شکێنرا، قیمەتێک بۆ دیموکراسیی و کاری سیاسیی پێکەوەیی نامێنێتەوە و گۆڕهەڵکەندنە بۆ دیموکراسیی. هیچ دەستەڵاتدارێتییەک ئەخلاقیی نامێنێتەوە ئەگەر کۆمەڵێک دەزگا و پەیڕە و مەبدەئ کۆنترۆڵی نەکەن.

ئەوەی ئێستا گۆڕان توشی بوە، خودی ئەوانە هۆکارن کە ئێستا دژین. بەر لەوەی رەخنە لە بزوتنەوەکە بگرن، رەخنە لە خۆتان بگرن، داوای لێبوردن لە خەڵک بکەن و ئینجا خەباتتان بۆ راستکردنەوەکە بەردەوامیی پێ بدەن. ئەوەی ئێستا لەناو گۆڕاندا رودەدات، هی رۆژانی دوای مردنی کاک نەوشیروان مستەفایە. ئەوێ رۆژێ ئەگەر لەناو گۆڕاندا بڕوابون بە مەبدەئەکانی گۆڕان و دیموکراسیی و عەدالەت نرخیان هەبوایە، ئەمڕۆ توشی ئەو ململانێیە نەدەبون. ئەوکات زۆربە هەوڵیدا پشکی دەستکەوێت، نەک بزوتنەوەکە بپارێزن و پێشیبخەن، ئەوە ئەنجامەکەیەتی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟