لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دوو تۆمەتباری تەقینەوەکەی ئەلمانیا دەرکەوت کوردن و خەڵکی گوندی ئاژگەی شاری هەولێرن خزمی دلاوەر ئاژگەین

Saturday, 05.27.2023, 11:59 AM



بە وتەی لێکۆڵەران، تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە ناوەندی شاری ئێشڤایلەر نزیک لە ئاخن لە ئەلمانیا ، هێرشێکی ئاگرتێبەردان بووە. دوو کەسی گومانلێکراو کە تاوانبارن ئێستا دەستبەسەرن باوک و کوڕێکن

لە 28/ 4/ 2023 دا لە کاتژمێر 4 و نیوی دوای نێوەرۆ بەهۆی تەقینەوەێکی بەهیز لە شاری ئێشڤالەر لە ولاتی ئەلمانیا روویدا

بە هۆیەوە 4 کەس ژیانیان لە مەترسی دایەو وە 15 کەسیش بریندار بوونەوە وە بیناکانی شاری ئێشڤایلەر زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، ٢٥ دوکان بەهۆی تەقینەوەکە کاریگەریی لەسەریان هەبووە.

دوای چەند ڕۆژێک لە تەقینەوە سەختەکەی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە ناوەندی شاری ئێشڤایلەر لە نزیک ئاخن، پۆلیس تۆمەتباری دووەمی دەستگیرکردووە.
داواکاری گشتی ئاخن ڕایگەیاندووە، ئەو کەسە تەمەن 56 ساڵە باوکی تۆمەتبارەکەی دیکەیە کە تەمەنی 21 ساڵە.

ئێستا هەردووکیان دەستبەسەرن. کە تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ کوشتن و زیانگەیاندنی جەستەی مەترسیدار بە 15 کەس و هەروەها سووتاندنی  بالەخانەێکی بە ئەنقەست و  جددی.

بەپێی زانیاری هێزە ئەمنیەکان ، کە دەوترێت پاڵنەرەکە ساختەکاری بیمە ن(نەدانی باج) بووە. دەوترێت ئەو دوو کەسە پێشتر سەرنجی خەڵکیان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. هەروەها لە ماڵەکەی خۆیان خێریان دابەشکردووە.

تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ئەو زانیاریانە نەدۆزراوەتەوە. هەروەها ڕوون نییە کە ئایا تەنها ئاگرتێبەردان یان تەقینەوەیەک پلانی بۆ دانراوە

هەردوو تۆمەتباری دەستگیرکراو خەڵکی هەولێرن و خزمی نزیکی دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری کۆمپانیای بازرگاینی سنوردار بە ناوی ( کەی ئار جی ) لە بەلجیکا کە خۆیان ناوییان ناوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم.

بەپێی زایاریەکانی تەڤدا (ش. ئاژگەیی) کە تۆمەتباری یەکەمە تەمەنی 56 سالە نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانە لە ئاخن خۆی و کورەکەی مووچەی بندیورایان هەیە لە حکومەتی هەرێم کە بری مووچەکانیان نزیکەی 2-3 ملیۆن دیاری عێراقیە.

هەروەها زانیاریەکانی تەڤدا ئەوەی دەستخستووە  تۆمەتباری دووەم کە تەمەنی ٢١ ساڵە لە سالی 2017 ئۆتۆمبێلیکی مارسیدسی کە هی خۆی بووە وەستاندوویەتی بۆ وەرگرتنی بیمەی ئوتۆمبێلەکەی کە گومان هەیە ئەویش هەمان هۆکاری لە پشت بێت .


سەرچاوە
1-زانیاری تایبەتی تەڤدا پریس
2-رۆژنامەێکی ئەلمانی
https://www.spiegel.de/panorama/justiz/explosion-in-eschweiler-vater-und-sohn-in-u-haft-a-d1401952-1ed5-4d13-8a85-26eaa6be663b


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟